ئێشکگری لە جولەمێرگ ١٢ ڕۆژە بەردەوامە

"ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە جولەمێرگ لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بە بەشداری گرووپێک لە موش و وانەوە بەردەوام بوو

لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە ١٣ ی حوزەیران پارێزگاری جولەمێرگ وەک قەیومی شارەوانی جولەمێرگ دانرا، هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد سدیق ئاکیش خرایە زیندان. چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامن. چالاکی "ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە جولەمێرگ کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ٢٥ ی حوزەیران دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بەردەوام بوو. گرووپێک لە موش و وانەوە بەشداری ئێشکگرییەکە بوون لەبەردەم بازاڕی گەلی شارەوانی. 

چەندین لافیتە لە شوێنی ئێشکگرییەکە هەڵواسران، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداری ئێشکگرییەکەیان کرد.