ئێشکگری وان: ڕێگە نادەین بە داگیرکەران
بەشداربووی ئێشکگرییەکە نەسلیهان شەدال: با داگیرکەران باش تێبگەن لەوەی سەرکەووتن بۆ ئێمەیە.
بەشداربووی ئێشکگرییەکە نەسلیهان شەدال: با داگیرکەران باش تێبگەن لەوەی سەرکەووتن بۆ ئێمەیە.
ئێشکگری لە پێش شارەوانی واندا بە شدارییەکی بەرفراوانی گەنجانەوە لە دووەم ڕۆژییدا بە جۆشێكی مەزنەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا پەڕلەمانتار، نوێنەر و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشدارن.
لە چالاکییەکەدا کە لە کەشێكی سارددا بە کردنەوەی ئاگر بەردەوامە، بە بەردەوامی درووشمی شەرمەزارکردنی کودەتایی قەیوم دەوترێتەوە.
'بە دڵنیاییەوە سەردەکەووین'
هاسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان، ناسلیهان شەدال لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و سڵاوی لە ئیرادەی ئێشكگران کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "مافدارین و بە دڵنیانییەوە سەردەکەوین. وەک دەزانن هەوڵی ملکەچکردنی ئیرادەی گەلی کورد دەدرێت. بەڵام گەلی وان لە پێش شارەوانییەکەی خۆیان کۆبوونەتەوە و خاوەنداری لێ دەکەن. بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە داگیرکەران نادەین. بۆیە بە دڵنییانەوە سەرکەووتن بۆ ئێمەیە."