ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٥٨٤ەمیندا بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری گرووپێک کە لە سێ وڵاتپارێزی ڕێکخراوێکی فریاگوزاری پێکھاتوون، بەردەوامە.

'ئێشکگری ئازادی'، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامە.

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە بریتین لە سلێمان کولە، محەمەد ئۆکان و موراد دەمیر، کە لە فەڕەنسا کاری مرۆیی ئەنجام دەدەن و بەناوی ڕێکخراوەکەیانەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

سلێمان کولە، وتەبێژی گروپەکە ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیری ڕەهادایە، ناتوانرێت زانیاری لەبارەیەوە وەربگیرێت. وتیشی: "تا ئەو کاتەی ڕێبەرەکەمان ئازاد دەبێت، لە ئێشکگریمان بەردەوام دەبین".

وتەبێژی گرووپەکە، بێدەنگی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا و دامودەزگاکانی دیکەی ئەورووپای، بەرامبەر بە گۆشەگیری شەرمەزار کرد و داوای لە ڕای گشتی ئەورووپا کرد، لەوبارەیەوە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.

ژ.ن