ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری شه‌نیاشار له رۆژی ٣٨٥هه‌میندایه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رۆژی ٣٨٥هه‌مینی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان، داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رۆژی ٣٨٥هه‌مینی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان، داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات.
له ١٤ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٨‌دا خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز له پرسوسی رحا هێرشیان كرده سه‌ر دوكانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار. له‌و هێرشه‌دا هاوژین و دوو كوڕی ئه‌مینه شه‌نیاشار كوژران و كوڕه‌كه‌شی فه‌رید شه‌نیاشار به برینداری رزگاری بوو. دایكه ئه‌مینه شه‌نیاشار بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بگیرێن و كوڕه‌كه‌ی فازڵ شه‌نیاشار ئازاد بكرێت، له ٩ی ئاداری ٢٠٢١دا له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار له به‌ر ده‌رگای دادگای رحا ده‌ستی به ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كردووه. چالاكی ئه‌وان له رۆژی ٣٨٥هه‌میندا به‌رده‌وامه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مینه شه‌نیاشار نه‌خۆش بوو، نه‌یتوانی ئه‌مڕۆ به‌شداری له چالاكیه‌كه‌دا بكات و له ماڵی خۆی له پرسوسه‌وه چالاكیه‌كه‌ی درێژه‌پێدا.
فه‌رید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت به‌رده‌م دادگا چۆڵ ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بنه‌ماڵه‌كه له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه: "له سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانیشدا ئێمه ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كانمان بۆ دادپه‌روه‌ری نه‌بووین. ئه‌وا هاوینێكی تر هات. داواكارییه مرۆیی و یاساییه‌كه‌مان دوا مه‌خه‌ن! هاوار بۆ دادپه‌روه‌ری ده‌كرێت!".
هـ . ب