ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور ٤٤٧ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە.
گرووپی ٨٧ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی گرتەئەستۆ، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گرووپی ٨٦ هەمین، عەزیزە تەیمور قسەی کرد، داوای کرد چالاکیی بەهێزتر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، گوتی: "دەبێت وەک گەلی کورد چاوەڕێی کەس نەبین، یەکێتی خۆمان درووست بکەین، تاوەکو هەم خۆمان لە چنگی ستەم دەربکەین و هەم گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتیمان قبووڵ نەکەین. وەک گەلی کورد و خەڵکی کەمپەکە تا ڕێبەرێتییەکی ئازاد لەناو خۆماندا نەبینین، تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، چالاکی و بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت".
پاشان گرووپی ٨٧ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.