ئۆتۆمبێلی خاشاکی شارەوانیی جزیر ٢ مێرد منداڵی کرد بە ژێرەوە

ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى خۆڵ و خاشاکی شارەوانیی جزیر ٢ مێرد منداڵی کرد بە ژێرەوە و دۆخی تەندروستیی منداڵەکان ناجێگیرە.

ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى خوڵ و خاشاکی شارەوانیی جزیر لە سەر رێگای نسێبین ٢ مێرد منداڵی تەمەن ١٦-١٧ ساڵی کرد بە ژێرەوە. منداڵەکان بە قورسی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی جزیر و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و زرێپۆشەکان و ئۆتۆمبێبلی فەرمانگە حکومییەکانی دەوڵەتی تورک ساڵانە لە باکووری کوردستان چەندین هاووڵاتیی دەکەن بە ژێرەوە و دەیانکوژن و برینداریان دەکەن. دەوڵەتی تورک و دادگاکانی و دام و دەزگاکانی بە پاساوی جۆراجۆر تاوانبارن لە سزا دەپارێزێن و رۆژ لە دوای رۆژیش ئەو تاوانەکارییە بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت