"ئەو بە بەرخۆدانی خۆی بە هەمووانی نیشاندا کە چۆن وەڵامی دوژمن بدەنەوە"

بەندا ئامەد وەک هەڤاڵێکی ڕاستەقینە و جەنگاوەرێکی ئاپۆیی ڕەوشتی ژنی کورد و عەشقی بە وڵاتەکەی بە هەمووان سەلماند. بە ژیان، بەرخۆدان و ڕاستگۆیی نیشانیدا کە تێکۆشەران چۆن دەبێت وەڵامی دوژمن بدەنەوە.

بەندا ئامەد(سەمرا ئایوردی)

گەلی کورد یادەوەرییەکی مێژوویی زۆر بەهێزی هەیە بەڵام بەداخەوە ئەم بیرەوەرییە پڕە لە ڕووداوی تاڵ و ئازاربەخش بۆیە ئەم بیرەوەرییە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر تێگەیشتنی گەلی کورد هەیە و شێوازی ژیانیان دیاری دەکات.

یەکێک لەو کەسانەی کە شاهیدی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بووە بەندا ئامەد (سەمرا ئایوردی) بووە. کاتێک سەمرا تەمەنی تەنها ٥-٦ساڵ بوو، لەلایەن سەربازانی تورکەوە ناچار کرا لە ماڵەکەیان بچێتە دەرەوە و ماڵەکەیان دەسوتێنن. بنەمالەکەی لەبەر ئەوەی چەکی دوژمن هەڵناگرن و دژی گەلەکەی خۆیان بەکاری ناهێنن و نایانەوێت وەک بەکرێگیراو کار بکەن، دەچەوسێنرێنەوە. بەم هۆیەشەوە ناچار بوون گوندەکەیان جێبهێڵن و لە شاری بسمیلی پارێزگای ئامەد نیشتەجێ ببن. سەمرا لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر گەورە بوو. خوێندەوار بووە و لە زانکۆ بەردەوام سەرنجی لەسەر ئەوە بووە نابێت خزمەت بە سیستەم بکات، لەو سەردەمەوە بەشداری لە کار و چالاکییەکانی گەنجان دەکات، هەستی بە نزیکی لە ژیانی پەکەکە دەکات، تا دێت زیاتر خواستی بۆ فێربوونی بیروڕای سەرۆک ئاپۆ دەبێت.

بەو هۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٣دا بە جددیەوە ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بوو بە یەکێک لە تێکۆشەرانی ئازادیخوازی وڵاتەکەی و دەبێت بە گەریلا، ناوی بەندا ئامەد بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ. بەندا ئامەد لە چاوپێکەوتنێکدا بەم شێوەیە باسی ژیانی چیا و گەریلاکان دەکات: "ژیانی گەریلا مێژووە، لەم ژیانەدا بەرگەی هەر ناخۆشییەک دەگرین و مانایەکی هەیە، ئێمە بوون و تێکۆشانمان لەگەڵ شاخ و هەڤاڵاندا پێناسە دەکەین ژیانی گەریلا ژیانی سۆز و ئەخلاق و عەشقە. بنیاتنەری ئەم ژیانە پر مانا و واتایە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕشن."

فەرماندە بەندا هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ژیانیەوە بە حەز و عەشقێکی زۆرەوە گەریلایی هەڵبژارد. دوای پەروەردەی سەرەتایی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تێکۆشانی دەست پێدەکات، هەوڵ دەدات ببێتە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی هێڵی بریتان و زیلان پێشەنگەکانی شۆڕشی پەکەکە. لە هەموو بوارەکاندا خۆی پێش خست و بەهێز کرد، وەک جەنگاوەرێکی ئاپویی، لە سەر گۆشەگیریی ئیمرالی بەردەوام هەستی بە بەرپرسیاریەت دەکرد.

سەبارەت بەو کێشانەی کە ژنان لە کۆمەڵگادا تووشی دەبن، بەندا ئامەد دەڵێت: "سیستەم هەمیشە ژنان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی بەکاردەهێنێت. ژنان وەک مرۆڤی پلە دوو دەبینێت و ژیانێکی کۆیلانە بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. تەنانەت ئەو زمانەی کە ژنان خۆیان پێی پێناسە دەکەن قەدەغە کردووە. بنەماڵە لە ڕاستیدا دەوڵەتێکی بچووکە و هەمان یاسا جێبەجێ دەکات. لە بەرامبەر چەوساندنەوەی ژنان و بێ ناسنامە کردنیان، سەرۆک ئاپۆ کەسایەتی بۆ ژنان گەڕاندەوە، ئیرادە، هێز و ناسنامەی پێبەخشین و پێگەی ستراتیژی بە ژنان دا.

هەڤاڵ بەندا لەبەرامبەر هەموو سیاسەت و هێرشەکانی دوژمن لە هەر شوێنێک ئەرکێکی قورسی لە ئەستۆ دەگرت لە سەر تێکۆشانی لە باکوور وەها دەڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ یەکەم جار لە باکووەوە دەستی پێکرد، بۆیە گەلی کورد سەرەتا لە باکوور لە خەوی مەرگدا هەستا. باکوور یەکەم کۆنگرەی پارتیمان تێیدا بەسترا، یەکەم گولـلەی تێکۆشانمان لەوێ تەقێنرا و هەنگاوی یەکەمی شۆڕشەکەمان لەوێ دەستی پێکرد، لە هەمووی گرنگتر ئەو شوێنەیە کە یەکەم شەهیدی تێکۆشانمان لەوێ درا. گەورەترین بەشی کوردستانە کە زۆرترین هێرش و کۆمەڵکوژی بەسەردا کراوە بۆیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە تێکۆشانی سەرکەوتووانە لە باکوور ئەنجام بدەین. خاکی باکوور بۆ ئێمە پیرۆزە و منیش دەمەوێت ببمە بەشێک لەو پیرۆزییە."

فەرماندە بەندا تۆڵەی ئەو ستەم و چەوساندنەوەیە کردەوە کە دوژمن لە منداڵیدا بەسەریاندا هێنابووی. لە زۆربەی هەرێمەکانی بوتان تێکۆشانی کردووە و بوو بە فەرماندەیەکی نموونە بۆ هەموو هەڤاڵانی. فەرماندە بەندا ئامەد لەگەڵ هاوڕێکانی بیشنگ دورموش (دەستینا بوتان) و سەید خان سەنجەر (باران هەملین) لە کاتی شەڕ و بوردومانەکان لە ناوچەی هەرەکۆڵ پەرواری لە شاری سیرت لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ دوای بەرخۆدانێکی مەزن دەچنە نێو کاروانی نەمرانەوە.

هەڤاڵ بەندا وەک هەڤاڵێکی ڕاستەقینە و تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی ئاپۆیی ڕەوشتی ژنی کورد و عەشقی بە وڵاتەکەی بۆ هەمووان سەلماند. بە ژیان و شەڕ و ڕاستگۆیی نیشانی دا کە چۆن جەنگاوەران دەتوانن ببنە شایستەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپو و چۆن وەڵامی دوژمن بدەنەوە.