ئەو دوکاندارەی شاری سێرت کە بە ئاکشەنەری گوتبوو ئێرە کوردستانە دەستگیرکرا

لە شاری سێرتی باکوری کوردستان، جەمیل تاشکەسەکن کە دوکاندارە لە کاتی سەردانی مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی ئییی پارتی بۆ سێرت، گۆتبووی 'ئێرە کوردستانە' دەستگیرکرا.

مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی ئییی پارتی کە پارتێکی نەتەوەپەرستە و لە مەهەپە جیابووتەوە، ٢٨ی تشرینی یەکەم سەردانی شاری سێرتی باکوری کوردستانی کردبوو. جەمیل تاشتەکینی دوکاندار لە کاتی سەردانەکەی ئاکشەنەردا گۆتبووی "نکۆڵی لە زمانمان دەکرێت، نکۆڵی لە ناسنامەمان دەکرێت، نکۆڵی لە کوردستان دەکرێت. ئێمە لەدژی ئەو فکرەین. ئەم شوێنەی کە تۆ لێی وەستاوی کوردستانە، بەڵام لە پەرلەمان کوردستان ڕەت دەکرێتەوە'.

رۆژێک لەدوای سەردانەکەی ئاکشەنەر، جەمیل تاشتەکین بە بیانووی ئەوەی لێپرسینەوەی لەدژی ئەنجامدەدرێت، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سێرت رایگەیاند، تاشتەکین بە تۆمەتی 'پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن' لەلایەن داواکاری کۆماریەوە لێپرسینەوەی لەدژی دەستپێکراوە.

راگەیەنرا کە تاشتەکین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.

ف.ق