ئەو گەنجەى کوردەی لەلایەن سەربازانی تورکەوە بریندار کرابوو باری تەندروستیی ناجێگیرە

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە وان تەقەیان لە گەنجێکی کورد بە ناوی محەمەد عەلی نێعمەت ئۆغڵو کرد و برینداریان کرد، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە ژیانی ئەو گەنجە لە مەترسیدایە.

سەربازانی سوپای تورک لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١دا لە ناوچەى ئەچەکێ لە نێوان ناوچەی قەلقەلیی و رێیا ئارموش تەقەیان لە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی کورد بە ناوی محەمەد عەلی نێعمەت ئۆغڵو کرد و برینداریان کرد. نێعمەت ئۆغڵو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى دورسون ئۆدابەی لە زانکۆی یوزنجو یلی.

  تاوەکو ئێستا نێعمەت ئۆغڵو لە ژووری چاودێریی ورددایە، چونکە برینەکەی نێعمەت ئۆغڵو قورسە.

ئەسکەندەر نیعمەت ئۆغڵو باوکی محەمەد عەلی نێعمەت ئۆغڵو رایگەیاند، پزیشکەکان پێیان وتوە، برینەکەى عەلی قوڵە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

ژ.ت