ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک بە بۆنەی ساڵیادی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ەوە هەڵسەنگاندنی کرد.
جەمال شەریک بەبیری هێنایەوە کە ٤٣ ساڵ بەسەر کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول تێدەپەڕێت و وتی، "کاتێک پەیوەندی نێوان ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان دەستنیشان کرا، دەبێت تێکۆشان لە دژی دیکتاتۆریەتی ئاکەپە-مەهەپەش بە شێوەیەکی یەکگرتوو هەڵبسەنگێندرێت، کە دۆخی نوێی کودەتای کۆلۆنیالیستی-سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠یە".
جەمال شەریک باسی لەوەکرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی لە ناو گۆشەگیرییەکی دژوار بە دیل گیراوە و وتی، "لەناو ئەو هەلومەرجەشدا خۆی وەک ئازادترین مرۆڤی جیهان دەبینێت. ئەوە لە یەکەم هەنگاوی سەرەتایی بزوتنەوەی ئاپۆییشدا، لەناو هەلومەرجی کودەتای فاشیستی سەربازی، کۆلۆنیالیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠د بەهەمان شێوە بوو. ئەگەر رێبەر ئاپۆ پێودانگەکانی راستەقینەی ئازادی لە کەسایەتی خۆیدا بەرجستە نەکردایە، شۆڕشی کوردستان لەمڕۆدا نەیدەتوانی بەو رادەیە بەرەوپێشچوونی بەدەست بهێنایە و بەم جۆرە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی خوازی ژن نەدەبوو بە سامانی تەواوی مرۆڤایەتی.
'ئەوان ئامانجیان بوو رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لەناوببەن'
لە رووی ئازادییەوە دەبێت مرۆڤ پەیوەندی نێوان تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بەرامبەر کودەتای فاشیستی، کۆلۆنیالیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و تێکۆشان لە هەلومەرجی گۆشەگیری دیلگرتن لەسەر ئەو بنەمایە دەستنیشان بکات.
ئەو شێوازە لە تێگەیشتن وادەکات پەیوەندی نێوان کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش بە شێوەیەکی رادست ببیندرێت. هەربۆیە ئەو هێزانەی کە لە سەرەتای بزوتنەوەی ئاپۆییدا بەرامبەر وەستانەوە، ئەوانەی لە کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ویستیان پەکەکە پاکتاو بکەن و کوردان قڕ بکەن و ئەو هێزانەی کە ئەمرۆ دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپەیان کردە دەسەڵاتدار و دەیانەوێت بگەنە کۆتا ئامانجی خۆیان، هەمان هێزن.
بزوتنەوەی ئاپۆیی لە دوای کودەتای فاشیستی سەربازی ١٢ی ئاداری ١٩٧١ دەستیپێکرد. ئەوانەی کە لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا کودەتای فاشیستی سەربازی ١٩٨٠یان ئەنجامدا، ویستیان کودەتای فاشیستی سەربازی ١٩٧١ کە بە نیوەناچڵ مابووەوە، تەواو بکەن. دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش لەمڕۆدا لەسەر رێچکەی هەمان ئەو کودەتایانەیە، بە گوێرەی ئامانجەکانیان دەجوڵێتەوە. هەمووشیان ئەو هێزانەن کە ئەو پلانانە جێبەجێ دەکەن کە لە بارەگاکانی سی ئای ئەی و ناتۆ دادەڕێژرێن. دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوە دەستنیشان بکرێت کە ئامانجی سەرەکی کودەتای فاشیستی سەربازی کۆلۆنیالیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەناو بردنی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کوردە.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک باسی لەوەکرد کە ئەو هێزە ئاماژەبۆکراوانە پێیانوابوو کە ئامانجەکەیان پێکاوە و وتی، " لەسەر ئەو بنەمایە زۆر هێرشی دژواریان ئەنجامدا. ئامانجی ئەو هێرشانەش رەشبگیری، ئەشکەنجە، کۆچبەرکردن، شکاندنی بەرخودانی پەکەکەییەکان بە ئەشکەنجە و چۆکپێدادان بوو. ئەگەر ئەوە سەربخرایە ئەو کاتە هێرشەکانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لە دژی گەلی کوردستان و پەکەکەییەکان سەردەکەوت. ئەو هێرشانە تەنیا لایەنێکی هێرش، فاشیزمی ١٢ی ئەیلول نیشان دەدەن. . جگەلەوەش ئامانجی جیاوازیشیان هەبوو. لە پێشەوەی ئەو ئامانجانە رێبەر ئاپۆ هەبوو. رێبەر ئاپۆ ماوەیەکی کەم بەر لە کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ تێکۆشانێکی درێژخایەن چووبووە دەرەوەی وڵات. ئەوە لە هەمان کاتدا بە واتا کردنەوەی رێگەیەکی نوێی هەناسەدان بوو بۆ تێکۆشانەکەمان. لەو هەلومەرجانەی ئەو کاتدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر شۆڕشگێڕ، هێزی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیاجیا پەیوەندی سازکرابوو. هاوکات کاری رێکخراوەییشی بەرفراوان کرد. ئەوە لە هەمان کاتدا بە واتای ئەوە بوو کە پەکەکە بە هەموو جۆرێک لە دژی کودەتای ١٢ی ئەیلول وەک هێزێک کە هەبوونی خۆی دەپاڕێزێت، بەرەوپێش دەچێت. بۆیەش دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی لە ١٢ی ئەیلولەوە بگەیەنێتە سەرکەوتن، لە دەرەوەی وڵات دەستی بە هێرشەکانی لەناوبردنی پەکەکە کرد. ئامانجی ئەو هێرشانەش ئەوەبوو، کە کارێک بکەن رێبەر ئاپۆ نەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، رێکخستنی پەکەکە لەبەر یەک هەڵبوەشێتەوە و نەتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان و کاری رێکخستن بەڕێوەببات. بۆیەش پلانێکی هێرشی گشتیی خستبووە بواری جێبەجێ کردنەوە. لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکرایە سەر گەل، لاولاشەوە هێرش دەکرایە سەر زیندانیان و پەکەکەییەکان لە دەرەوەی وڵات. فاشیزمی ١٢ی ئەیلول ویستی بەو هێرشانە بگاتە ئەنجام بەڵام نەیتوانی".
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمیل شەریک ئەوەی خستەڕوو کە بەرخودانی بەهێز لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لە زیندانەکان دەستیپێکرد و وتی، "تێکۆشانی گەریلا کە بەرخودانی زیندانەکانی بە نۆرە وەرگرت، ئەو بەرخودانەی گەیاندە سەرکەوتن. ئەو تێکۆشانەس نەیهێشت فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بگاتە ئامانج. لە هەمان کاتدا گورزی کوشندەی لێوەشاند. بەم بۆنەیەوە لە ساڵیادی ١٢ی ئەیلولدا لە هێماکانی بەرخودان لە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول مەزڵوم دۆغان، فەرهاد کورتای، مەحمود زەنگین، نەجمی ئۆنەر و ئەشرەف ئانیک، هەروەها خۆڕاگرانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز کە لە ناو هەلومەرجی ١٢ی ئەیلولدا بە بەرخودان لە زیندانەکان گورزی دژواریان لە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول وەشاند و تێکیان برد؛ هاوڕێ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک لە ٤١ەمین ساڵیادی شەهدیبوونیاندا، لە هەمان کاتدا فەرماندەی نەمری هەڵمەتی گەریلایی گەورەی ١٥ی ئاب هاوڕێ مەعسوم کۆرکماز و لە کەسایەتی ئەویشدا شەهیدانی شۆڕش سەرجەمیان بە رێز و پێزانین بە بیردەهێنمەوە. بڕوای خۆی نیشان دەدەم کە دەستکەوتە گەورەکان کە ئەوان بە بەرخودانی خۆیان ئافراندوویانە و بە شۆڕشی کوردستانیان و تەواوی مرۆڤایەتیان بەخشیوە، زیاتر بەرەوپێش دەچێت.
لێرەدا دەبێت بە دیاریکراوی دەستنیشان بکرێت کە سەردەمی ١٢ی ئەیلول هێشتا نەگەیشتووەتە کۆتایی. لاپەڕەیەک نییە کە داخرابێت. وەک هەموو گۆڕەپانەکان لە زیندانەکانیش بەردەوامە. وەک ئەو کاتە ئێستاش لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەر لە زیندانەکاندا تێکۆشان بەردەوامە. لەم تێکۆشانەشدا شەهیدی گەورە دەدرێن.
'نەریتی تێکۆشان لە دژی ١٢ی ئەیلول دەبێت لە بەرزترین ئاستدا وێنا بکرێت'
هێرشی پاکتاوکاری، کە لە ئیمراڵی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت لە کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش لە دژی گەلەکەمان بە چڕی و توندی بەردەوامن. هاوڕێیانمان لە زیندانەکاندا راستەوخۆ ئامانجی ئەو هێرشانەن. دەتوانرێت بوترێت ئەوانەی ئەمڕۆ فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بەردەوامی پێدەدەن، درێژەپێدەری نەریتی دژە شۆڕشن بە دژوارترین شێوە. لەبەر ئەوە لە ساڵیادی ١٢ی ئەیلولدا لە دژی گوشارەکانی فاشیزم، کۆلۆنیالیست و قڕکەر، کە لە دژی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، زیندانەکان و گەل ئەنجام دەدرێن، دەبێت هەڵوێستێک نیشان بدرێت و تێکۆشانێک ئەنجام بدرێت. کاتێک کە تێکۆشانێکی بەم جۆرە بەڕێوەبرا دەبێت لەبیر نەکرێت کە ئەو هێزانەی کودەتای فاشیست، سەربازی، کۆلۆنیالیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠یان ئەنجامدا، سەرباری ئەوەی شکستیشیان هێنا، دەستبەرداری ئامانجەکانیان نەبوون. لەم سەردەمەدا بە رێگە و رێبزی جیاجیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان. ئەو هێرشانە لەم کاتەدا بە دژواری ئەنجام دەدرێن. خۆی لە خۆیدا ئەوەی کە دەبێت بکرێت ئەوەیە کە دەبێت بزانرێت، دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە دژوارترین دۆخی هەنووکەیی ١٢ی ئەیلولە، دەبێت تێکۆشان لە دژی کۆلۆنیالیزم و فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بەنۆرە وەربگیرێت و زیاتر بەهێز بکرێت".
جەمال شەریک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ئەرکە دەبێت جێبەجێ بکرێت و وتی، "بۆ ئەوەش دەبێت لە دژی شوێنکەوتوانی ١٢ی ئەیلول تێکۆشان بە چالاکترین شێوە ئەنجام بدرێت. لە ساڵیادی ١٢ی ئەیلولدا دەبێت ئەو ئەرک و بەرسیارێتیە جێبەجێ بکرێت".
هـ . ب