ئەو شاندە ئەنتەرناسیۆنالیستەی ویستی بچێتە شەنگال ئاستەنگ کرا
ئەو ئەنتەرناسیۆنالیستانەی ویستیان لە ١٠ هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ بچنە شەنگال دەروازەی تەل عەفەرێ ئاستەنگ کران.
ئەو ئەنتەرناسیۆنالیستانەی ویستیان لە ١٠ هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ بچنە شەنگال دەروازەی تەل عەفەرێ ئاستەنگ کران.
بەبۆنەی ١٠ هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت. شاندێک لە سویسرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەم بۆنەیەوە ویستیان بۆ بەدواداچوون بۆ فەرمانەکە چالاکی ئەنجام بدەن و ڕوویانکردە شەنگال.
کاتێک شاندەکە گەیشتنە بازگەی تەل عەفەرێ ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەوە. شاندەکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی دیمەنێکەوە دووپاتیان کردەوە دەیانەوێت لە شەنگال پرۆژە مرۆییەکانیان ئەنجام بدەن.
شاندەکە داوای کرد ئاستەنگەکان لەبەردەم کارە مرۆییەکان هەڵبگیرێن.