ئەو شەرڤانەی لە شاخی جودی هاتبوو: دەمەوێت بچمەوە، هەست دەکەم لەوێ زیندووترم

ئەو شەڕڤانەی لە شاخی جودی هاتبوو وتی: "وەک هەڤاڵەکانم دەژیم. هەڤاڵەکانم لەبەر ئەوەی دوژمن مادەی کیمیایی بەکاردەهێنا قژیان کورت کردبووەوە. قژی من زۆر درێژ نەبوو، بەڵام وەک پاڵپشتیەک منیش قژم کورت کردەوە. ئەمە چەقی هەموو ڕاستییەکانە."

نە چەک، نە شەڕ، نە سیاسەت و سیاسەتی دەوڵەتان، نە ئەو ژەهرەی کە ڕژێمی دەوڵەتان لە گەردووندا بڵاوی دەکەنەوە، نەک کردەوە نائاساییەکان کە ئەوەندە ئاسان کراون و هەوڵدەدەن مانایان پێ بدەن. بەڵکوو شۆڕشگێڕیی، ئازادیخوازی... هەست بە ئازاری کەسانی تر و هۆکاری زۆر هەیە بۆ هەڵبژاردنی شۆڕش، گەریلا بوون و بوون بە ئازادیخواز بۆ گەلەکەت...

هێشتا ٢٥ ساڵی تەواو نەبوو. ڕێک لەو خاکە دەچێت کە تێیدا گەورە بووە. بیری دێتەوە کە چی کردووە و دەبێت چی بکات. جیاوازە لە هەموو شتێک. ڕۆشتنی زەردەخەنەی قورس کاتێک سەری بەرز کردەوە لەسەر ڕوومەتی بوو. ڕووخساری بە وێنەی قووڵترین خاکی جوگرافیایەک بەبیر هەموو کەسێک دەهێنایەوە. وشک و خاوێن. وەک بەرهەمدارترین خاکی سووری کوردستان.

 ئارەقەی ناوچاوانی کۆ دەبنەوە و بە خێرایی دەڕژێن. وەک بڵێی دەیناسم، لە تەلەفزیۆنەوە دیبێتم. بەڵام ئەوکاتە دەموچاوی داپۆشی بوو. پرسیم؛ "قەد یەکترمان نەبینیوە، نە؟ وتی: نەخێر، بەڵام تۆ دەناسم، تۆ رۆژنامەوانی. هەڤاڵێکی ژن کە لە تەنیشتی بوو بە پێکەنینەوە وتی: "ئێستا تۆ قسە دەکەیت، ئەو هەواڵەکەی لە مێشکی دا دەنووسێت."

لەم سەردەمەدا کە مرۆڤەکان مەیلیان هەیە تەنانەت لە جیهانی فانیشدا ژیانیان بەسەر بەرن، ئەم تێکۆشەرانە کە بە عەشقەوە بەدوای بوونی خۆیاندا دەگەڕێن، ڕەنگە پشتکردن بێت لە مرۆڤبوون. یان ئاگاداری ئەو پرسیارانەیە کە بڕیارە لێ بپرسم یان سروشتی خۆی وەهایە. زۆر بەئاسانی و متمانە بەخۆەوە گوتم: "دەزانی دەمەوێت چی بپرسم؟ لە وڵامدا وتی نا ژیانی ئێمە وەهایە. چوار ساڵ تێپەڕی، من هەموو شتێکی وەک ناو دەستم دەزانم، هەر بۆیە ئاسوودەم" گەریلایەکی ژن کە پێشتر دەیناسی، وتی؛ "ئەو هەمیشە بەو شێوەیە لەسەر خۆیە." بەڵێ من لە تیڤی تۆم بینیوە، تۆ باسی ئەو چەکانەت دەکرد کە گەریلاکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلادا لە داگیرکەران هەڵیانگرتبووەو، تەنانەت بەگاڵتەتەو دەتوت سوپای تورک سوپایەکی هێندە لاوازە، پێویستە لە ناتۆ دەربکرێت" پێدەکەنیت و گاڵتەت دەکرد. باشتر نییە بڵێین "هێزەکانی ناتۆ ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن"، سەبارەت بە دۆخی ئەوێش ڕوونکردنەوەی دەدا. بە وردی گوێم لێدەگرت. زۆر شتی ڕوون کردەوە. قسەکانی، چاوەکانی. هەندێکیان دەنووسم و هەندێکیشیان ئەزموون دەکەم.

"ئێستا تۆ لێرەیت، لە شاخێکی تر، لە ناوچەیەکی تر، لە هەرێمێکی تر، زۆر بیری چی دەکەیت لە تونێلەکانی بەرخۆدان؟" بە بێ دوودڵی دەڵێت: "هەمووی، چوار ساڵ لەوێ مامەوە، لەگەڵ شاخەکانی، دوژمن، هەڤاڵانم و هەڤاڵیەتی و تێکۆشان و تەنانەت بە شەڕ ئاشنا بووم. ڕەنگە ژیانیش. کاتێک لێرەوە سەیری ئەوێ دەکەیت، وا هەست دەکەیت هەمیشە شەڕ هەیە، بەڵام لەوێ ژیان هەیە. کتێب دەخوێنینەوە، پاسەوانی دەدەین، دەچینە ئۆپەراسیۆن، هەرەوها باسی تاکتیک دەکەین، کار دەکەین، پرسیار دەکەین. ژیانی ڕۆژانەمان وەهایە. شەڕکردن، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، لە ڕاستیدا شتێکە کە پێویستە ئەنجام بدرێت. هەوڵ دەدەین لە ڕۆژدا بخوێنینەوە. هەڤاڵان لەبەر ئەوەی دوژمن چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنێت قژیان کورت دەکەنەوە، هی من زۆر درێژ نەبوو بەڵام بۆ پشتگیری هەڤاڵانم منیش کورتم کردەوە. ئەمە چەقی هەموو راستیەکانە. لە ڕۆژانی تایبەتدا یان کاتێک دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکەین بەڕۆحترین ساتەکانمانن، بە گوێرەی باوەڕ و بووچوونەکانمان دیاری بچووک دەدەین بە هەڤاڵانمان لە شەڕدا. ئەم ڕۆژانە لە یاداشتنامەکانماندا دەنووسین. من جارێکی تر پێشنیار دەکەم بچمەوە بۆ ئەوێ بۆ لای هەڤاڵانم. لەبەر ئەوە لەوێ زیاتر هەست دەکەم زیندووترم."