ئەو ئاکسونگورەی لە ئاسۆس گورزی لێدرا، لە گەڤەر کەوتە خوارەوە

ئەو درۆنە هێرشبەرەی لە جۆری ئاکسونگور ١٢ی تەمووز لە ئاسۆس کرایەئامانج، لە گەڤەر کەوتەخوارەوە و لەناوچوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند:

"١٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٨:٥٤ درۆنێکی جۆری ئاکسونگوری سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە ئاسمانی ئاسۆسدا دەسوڕایەوە، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی قەندیلەوە لێیدراوە. درۆنی ئاکسونگور دوای ئەو گورزەی بەری کەوتووە ویستوویەتی بەرەو باکوری کوردستان بگەڕێتەوە، بەڵام نزیکەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە نیک گوندی پیزالانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ کەوتووەتە خوارەوە. درۆنی ئاکسونگۆر لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی ئاگری گرتووە ولەناوچووە".

هـ. ب