ئەو زیندانیانەی پشکنینی پزیشکی بە کەلەپەچەکراوی رەتدەکەنەوە چارەسەریان بۆ ناکرێت
زیندانییەک بە ناوی سینان چەلیک باسی لەوەکرد کە لەبەر ئەوەی پشکنینیان بە کەلەپچەکراوی و پشکنینی ناودەمیان رەتکردووەتەوە، چارەسەری پزیشکییان بۆ ناکرێت.
زیندانییەک بە ناوی سینان چەلیک باسی لەوەکرد کە لەبەر ئەوەی پشکنینیان بە کەلەپچەکراوی و پشکنینی ناودەمیان رەتکردووەتەوە، چارەسەری پزیشکییان بۆ ناکرێت.
سینان چەلیک کە لە زیندانی جۆری تیی ژمارە ١ی رحا راگیراوە، لە رێگەی تەلەفونەوە قسەی لەگەڵ دایکی خۆی بە ناوی شۆهرەت چەلیک قسەی کرد و باسی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکەی کرد. چەلیک ساڵی ٢٠١٥ بە بانگەشەی "ئەندامێتی لە رێکخراو" دادگایی کرا و ١٣ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. چەلیک باسی لەوەکرد کە لە زیندانەکە بە شێوەی بەرچاو مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن.
چەلیک رایگەیاند کە بەردەوام ئازاری گەدە و ریخۆڵەی هەیە و بە هیچ جۆرێک چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت. چەلیک ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتەی رابردوو بردوویانە بۆ بنکەی تەندروستی و وتی، " لەوێ بە زۆرەملێ ویستوویانە پشکنینی ناو دەم بکەن. دوای ئەوەی من ئەوە و پشکنین بە کەلەپچەکراویم رەتکردەوە، بە بێ ئەوەی چارەسەری وەربگرم سەرلەنوێ منیان گەڕاندەوە بۆ هۆڵی زیندان. پاسەوانان بە تۆمەتی ئەوەی گوایە چەقۆم لێڕاکێشاون قەدەغەی دیداریان بەسەرمدا سەپاند".
دایکە شۆهرەت چەلیک بەم جۆرە دوا: "کوڕەکەم بە ئازاری گەدە و ریخۆڵەوە دەتلێتەوە، مافی چارەسەرکردنی پزیشکی لێزەوت دەکرێت. با دەستبەجێ ئەو مافەی بۆ بگەڕێنرێتەوە".
هـ . ب