ئەو زیندانییەی کە ٢ هەفتەی پێش ئازاد کرا، ژیانی لەدەستدا

عیسمەت چارداک، ئەو زیندانییەی کە نەخۆشیەکەی قورس بوو و ماوەیەکی زۆر بە بیانووی جیاواز ئازادکردنی دواخرا، ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە دۆخێکی زۆر نەخۆشدا ئازادکرا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

عیسمەت چارداک لە زیندانی جۆری R ی خارپێت چارەسەری "نەخۆشی ماسولکەی بۆ دەکرا، ، دوای ئەوەی پارێزەرەکەی تانە لە ڕاپۆرتی دەزگای پزیشکی دادوەری دا کە "ناتوانێ بە تەنیا درێژە بە ژیانی خۆی بدات" لە 28ی شوبات ئازادکرا، چارداک بە سەختی دەیتوانی بەڕێوە بڕوات، لەسەر کورسی ویلچر بوو.

ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد. تەرمی چارداک لە گۆڕستانی یەنیکۆ لەلایەن بنەماڵە و کەسە نزیکەکانیەوە بەخاک سپێردرا. سبەی لە هەڤەدانلار  پرسە و سەرەخۆشی دادەنرێت.

عیسمەت چارداک لە ساڵی ١٩٩٢ دەستگیر دەکرێت و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەریدا دەسەپێندرێت و لە زینداندا تووشی "نەخۆشی ماسولکە و چەند نەخۆشی دیکە دەبێت". بەهۆی چارەسەری هەڵەوە نەخۆشیەکەی پەرەی سەند و ژیانی خستە مەترسیەوە و دواتر ڕێگەی چارەسەری پێنەدرا و ئازاد کردنەکەی دواخرا."