ئەو زیندانییەی کە درەنگ ئازاد کرا گیانی لەدەستدا
کازم کالبیشەن راپۆرتێکی کەمئەندامبوونی سەد لە سەد (١٠٠%) هەبوو، بەهۆی ئەوەی درەنگ ئازادکرا و ڕێگەی پێنەدراوە دەرمانەکەی بەکار بهێنێت، گیانی لە دەستدا.
کازم کالبیشەن راپۆرتێکی کەمئەندامبوونی سەد لە سەد (١٠٠%) هەبوو، بەهۆی ئەوەی درەنگ ئازادکرا و ڕێگەی پێنەدراوە دەرمانەکەی بەکار بهێنێت، گیانی لە دەستدا.
کازم کالبیشەن تەمەن ٨٠ ساڵ بەتۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخستن"دا لەلایەن دادگای پانۆسەوە سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو. ساڵی ٢٠٢٠ سزاکەی کالبیشەن پەسەند کرا و دەستگیرکرا و پاش ٣ مانگ ئازاد کرا، چونکا کالبیشەن نەخۆش بوو، بەڵام دووبارە دەستگیریان کردەوە. دوو ڕۆژ لەمەوپێش هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاوبوویەوە. تەرمەکەی لە گەبزەوە هێنرایە گوندی تەتەرغازیی سەر بە ناوچەی مەلەزگرد لە پارێزگای مووش بەخاک سپێردرا.
هەرچەندە کالبیشەن نەخۆشیی دڵ، سی و هەناسەدان، نەخۆشی خوێنی هەبوو و راپۆرتێکی پزیشکیی کەمئەندامبوونی سەد لە سەدی هەبوو، بەڵام ئازاد نەکرا.
لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٠دا کالبیشەن گەیەندرایە نەخۆشخانە، چونکا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەی تاوەکو دەستگیری بکات، کالبیشەن بەو هۆیەوە تووشی هەناسەتونی و بورانەوە بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. لەو کاتەدا لە نەخۆشخانە بوو داواکارییەکی بۆ دواخستنی حوکمەکەی پێشکەشکرا، بەڵام داواکە ڕەتکرایەوە و پاشان پۆلیس بە زۆر کالبیشەنیان برد بۆ زیندان.
بێریتان کالبیشەن نەوە و پارێزەری کازم کالیشەن وتی، "لە ساڵی ٢٠١٥دا راپۆرتێکی ١٠٠٪ کەمئەندامبوونی هەبوو و لە حاڵێکدا نەبوو، کە دەستگیر بکرێت. تەنانەت دوای دەستگیرکردنیش نزیکەی ١٧ کاتژمێر دەرمانەکانیان پێنەدا. باپیرم پاش سێ مانگ ئازاد کرا و دوای ئازادبوونی بردمان بۆ نەخۆشخانە و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەشی چاودێریی ورد مایەوە. دوای ئەوەی زیندانی کرا نەخۆشییەکانی قورستر و زیاتر بوون و بەو شێوەیە و لەو دۆخەدا ئەویان بردە مردن پاڵنا".
ژ.ت