ئەوەی ئاگری لە ماوا بەردا سوپای تورک بوو، ئەمەش وێنەکەی!

لە رێگەی وێنەی نوێوە ئاشکرا بوو کە ئەو ئاگرەی هەرێمی چیای ماوای ناوچەی حەسکێفی ئێلیحی گرتەوە، لەلایەن سوپای تورکەوە کەوتووەتەوە.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا وێنەی ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکەی ١٨ی حوزەیرانی ئەو ناوچەیەی بڵاوکردەوە، کە هاوکاتبوو لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە و تا ٢٢ی حوزەیران بەرەو دەشتاییەکانی کەرجەوس بەرفراوان بوو.

لە وێنەکەدا بە روونی دەبینرێت کە لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە بۆردومان ئەنجام دەدرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

لە ٢٢ی حوزەیراندا لە گوندی بلەخشێ هەلیکۆپتەر بۆردومانێک ئەنجام دەدات و ئاگر دەکەوێتەوە. ئاگرەکە رێگە لەبەردەم زیانێکی زۆر دەکاتەوە. سەربازەکان رێگەنادەن دانیشتوانی ناوچەکە ئاگرەکە بکوژێننەوە و ئاگرەکە دەگاتە ناو گوند. ئاگرەکە لە ٢٣ی حوزەیران بە هۆی ئەو بارانەی ناوچەکەی گرتبووەوە کوژایەوە.

هـ . ب