ئویساڵ: سڵاو لە عەبدوڵا ئۆجالان کە ڕۆحی کرد بەبەری نەورۆزدا!

پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ لە ئاهەنگی نەورۆز لە بناری چیراڤ گوتی: "لەم گۆڕەپانە سڵاو دەنێرین بۆ بەڕێز ئۆجالان کە ڕۆحی کرد بەبەری نەورۆزدا و ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، نەورۆزی وی پیرۆز دەکەین".

پاش ١٠ ساڵ نەورزۆ لە هەرێمی کانی مێرگ لە بناری چیای چیراڤی ناوچەی سێرت ئەنجامدرا.

ئاگری نەورۆز بە چەپڵە و هەلەهە و بەرزکردنەوەی درووشم کرایەوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ نەورۆزی لە بەرخۆدەران پیرۆز کرد. کاتێک ئویساڵ نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد، گەل بە چەپڵە و درووشم وەڵامیان دایەوە.

نەورۆز ئویساڵ باسی لەوە کرد نەورۆز گرنگیەکی مێژوویی هەیە، ئەمساڵ لێرە پاش ١٠ ساڵ هەزاران کەس دژی سیاسەتی زوڵم و ستەم کۆبوونەتەوە، گوتی: "لەم گۆڕەپانەوە سڵاو بۆ بەڕێز ئۆجالان دەنێرین کە ڕۆحی کرد بە بەری نەورۆزدا و ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدایە. نەورۆزی لێ پیرۆز دەکەین، بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، داوای ئاشتی کرد، پێویستە داواکەی جێەجێ بکرێت".

پاشان پەیامی ڕێبەری گەلی کوردی لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ خوێندەوە.

سەرەڕای باران گەل گۆڕەپانەکەی چۆڵ نەکرد.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.