ئوزتورک: تاکە چارەسەری ئازادی بەڕێز ئۆجالانە
بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە رایگەیاند، بە قۆڕسکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی پەیوەندی دەوڵەت و مافیا زیاتر دەبێت و وتی، "جگە لە ئازادی بەڕێز ئۆجالان هیچ چارەسەریەک نییە."
بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە رایگەیاند، بە قۆڕسکردنی گۆشەگیری ئیمڕالی پەیوەندی دەوڵەت و مافیا زیاتر دەبێت و وتی، "جگە لە ئازادی بەڕێز ئۆجالان هیچ چارەسەریەک نییە."
کەجەدە، تەژەئا، دەبەپە و هەدەپە لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرخۆدانی زیندانەکان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی باغلاری ئامەد ئەنجامدرا، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، چالاکوانانی تەژەئا، سالیحە ئایدەنیز و کەسکین باییندر هاوسەرۆکانی دەبەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداریان کرد.
بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە رایگەیاند، سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتی گەلی کوردە و وتی، "٦ ساڵە هێرش و سیاسەتی قێزەون بەردەوامی پێدەدەن. تا ئەمڕۆ ئەنجامیان بەدەستنەهێناوە و لە ئێستاش بەدواوە ئەنجام بەدەستناهێنن. کاتێک ئێمە ئەمڕۆ سەرنج دەدەینە سەر دۆخەکە ، دەبینین کە قێزەونی ئەوان لە ئاستی هەرە باڵادایە. لەبەرچاو بە چەتە و مافیاکان لەسەر بناغەی دوژمانایەتی کورد هاوپەیمانی دروست دەکەن. ئێدی پەیوەندیە قێزەونەکانیان ناشارنەوە. بە فشار و هێرش دەیانەویت ئەو قێزەونەیە داپۆشن. بە هێرش بەرانبەر دەزگا کوردیەکان و ئۆپەراسیۆنەکان لە شارەکان، دەیانەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. بۆیەش ناتوانن تێکۆشانی رەوای ئێمە ئاستەنگ بکەن. پێویستە گەلانی تورکیا ئێدی ئەم راستیە ببینن."
ئوزتورک باسی ئەوەی کرد کە قۆڵبونەوەی گۆشەگیری تورکیا رادەستی چەتە و مافیاکان دەکات و وتی، "چارەسەری هێرشی بەرانبەر گەلی کورد نییە. رێگەی ئەم شتە تێکشکاندنی گۆشەگیریە. جگە لە ئازادی بەڕێز ئۆجالان، چارەسەری نییە."
ف.ق