"ئەیلەم فەرماندەی ژیان و شەڕ بوو"
دوای راپۆرتی چالاکی هەواڵی شەهادەتی هەڤاڵ ئەیلەم راگەیاندرا. هەموو ئەو کەسانەى باسیان دەکرد لەبارەیەوە دەیانوت، "هێمای رەنج و فیداکاری و فەرماندەی شەڕ و ژیان بوو".
دوای راپۆرتی چالاکی هەواڵی شەهادەتی هەڤاڵ ئەیلەم راگەیاندرا. هەموو ئەو کەسانەى باسیان دەکرد لەبارەیەوە دەیانوت، "هێمای رەنج و فیداکاری و فەرماندەی شەڕ و ژیان بوو".
کاتێک ئێمە دوای دڵە ئازادەکانی زاگرۆس و ئاڤاشین کەوتین، رووبەڕووی چیرۆکی ئەیلەم بووینەوە.
سەر لەبەیانیی رۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانێکدا بە ناوی تەپەى خودێ و بۆغازی بەنێ لە ناوچەی ئاڤاشین راپۆرتی چالاکی لە ئامێری بێتەلی گەورەوە دەخوێندرایەوە. گەریلا لەو ناوچەیەدا هەستیان بە جموجوڵی دوژمن کردبوو، بۆیە سێ گەریلا لە دژی سەدان سەرباز و تانکی دوژمن بۆ ئەنجامدانی چالاکی چوونە ناو ئەوهێزەی دوژمن. لە کاتی راگەیاندنی زانیارییەکان لەبارەی ئەو چالاکییەیەوە، کە ئێمە لە ئامێرە بێتەلە گەورەکەوە گوێمان لێدەگرت، سەربەرزانە و سەربڵندانە گوێمان گرتبوو. هاوڕێیانمان سەرباری قورس و زەحمەتییەکان و لەگەڵ هەلومەرجی دژواری ناوچەکەدا، سەرباری گەمارۆدان و بۆردومانی بەردەومی دوژمن، بەڵام چوونە سەر سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن. گورزیان لە دوژمن وەشاند. تەنها سێ گەریلا، سێ چەک چوونە سەر سەدان سەرباز، کە لە پشت مەتەرێز و قەرەقوڵەکاندا خۆیان حەشاردابوو. کاتێک ئێمە بیرمان لەو هەڵمەت و ورە و ئازایەتییەى گەریلاکان دەکردەوە، راپۆرتی چالاکییەکە کۆتایی پێهات. لەو چالاکییەدا ٧ سەربازی دوژمن کوژرابوون و سەنگەرەکانیان تێکشکێندرابوون.
بێدەنگی باڵادەستبوو
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا راگەیاندرا، "لەو چالاکییەدا هەڤاڵامان ئەیلەم، کە تا دوا گولـلەى شەڕی کرد، فیدایانە شەڕی دەکرد، بە قورسی بریندار بوو و لە کۆتایی چالاکییەکەدا شەهید بوو".
لە ناو ئەو دەستە هەڤاڵەدا بێدەنگی زاڵ و باڵادەستبوو. لە دوای دوا قسەى ناو راپۆرتی چالاکییەکە، ئێمەش دەستمانکرد بە پرسیارکردن لەبارەى شەهید ئەیلەمەوە. بۆ ئەوەش ئێمە لەبارەی هاوڕێیەتیی، هەڤاڵێتی، شەڕڤانبوون و فەرماندەبووینەوە زۆر شتمان بیست. ئەوانەى باسیان دەکرد، هەموویان یەک شتیان دەوت، ئەویش ئەوە بوو، رەنجدەر بوو، فیداکار بوو، فەرماندەی شەڕ و ژیان بوو. گەریلاکانی ئاڤاشین کاتێک بە شەهادەتی هەڤاڵ ئەیلەمیان زانی، بۆ تۆڵەکردنەوەى دەستیان دایە چەک و ژیان دەستیان بە چالاکیی تۆڵەکردنەوە کرد. شەڕڤانان بۆ ئەوەى شەڕ سەربخەن رێدەکەن. شەهادەتی ئەیلەم دڵخواز لە ناو گەریلاکاندا سەرلەنوێ بووە بە ورە و رۆحی چالاکی. بۆ تۆڵەى چەندین چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کەمەر شکێنیان لە دوژمن دا.
"پاییز هات هەڤاڵ"
کاتێک ئێمە بە دوای چیرۆکی ژیان و تێکۆشانی ئەیلەم دا دەڕۆیشتین، هاوڕێیەکی و شەڕڤانێکی خۆی لە ئێمە نزیک دەکردەوە و دوای ماوەیەک پێی وتین، 'من لەسەر شەهید ئەیلەم شێعرێکم نووسیوە، دەتوانم بۆتانی بخوێنمەوە؟'. منیش دەستم دایە کامێراکە و ئەویش بە "پاییز هات هەڤاڵ" دەستیکرد بە خوێندنەوەى شێعرەکەى. وشە و پەیڤەکانی سادەن، بەڵام لە دڵەوەن. هەموو وشە و پەیڤەکان پڕن لە هەستی قوڵ و لە دڵەوە دێنە دەرەوە، ژیان جارێکیتر بە کاتی ئەیلەم لە خرۆشاندایە.
ژ.ت