ئیشکگری دادپەروەری خانەوادی شەنیاشار بەردەوامە
خانەوادەی شەنیاشار نزیکەی ٣٠٠ رۆژە بەردەوامە لەسەر ئیشکگری دادپەروەری.
خانەوادەی شەنیاشار نزیکەی ٣٠٠ رۆژە بەردەوامە لەسەر ئیشکگری دادپەروەری.
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لە ئەنجامی هێرشی خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە بە برینداری رزگاری بوو، لە بەردەم دادگای روحا لە ٩ی ئازارەوە دەستیان بە چالاکی کردووە و چالاکیەکەیان ٢٩٣ رۆژە بەردەوامە و داوای دەستگیرکردنی بکوژان دەکەن.
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشوو بوو خانەوادەکە لە ماڵەکەیان لە پرسوسی روحا بەردەوامیان بە چالاکیەکەدا.
خانەوادەی شەنیاشار تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، " هەموو کەسێک دەزانێت کە کێ هێزەکەی چۆن بەکاردەهێنێت. لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە پرسوس کۆمەڵکوژیەکی رێکخراوەیی هەیە. بەڵام بەرپرسان کەڕ و ڵالن. ئەوانەی بێدەنگن هێرش لەبەرانبەر ئەوانیش ئەنجام دەدرێت."
ف.ق