ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان ٤٨ رۆژە لە ئامەد بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لە ئامەد ٤٨ رۆژە بەردەوامە. کەسوکاری زیندانیان وتیان، "تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنین لێرە دەبین."
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لە ئامەد ٤٨ رۆژە بەردەوامە. کەسوکاری زیندانیان وتیان، "تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنین لێرە دەبین."
ئیشکگری دادپەوەری بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش لەبەردەم سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ٤٨ رۆژە بەردەوامە.
فەوزیە کۆلاکان خزمێکی زیندانیان وتی، " تاوەکو دادپەروەری جیبەجێ نەکرێت، لیرە دەبین. دەمانەوێت زیندانیە نەخۆشەکانمان ئازاد بکرێن. قبوڵی ناکەین کە ئەو زیندانیانەی سزاکانیان کۆتایی هاتووە، لە زینداندا بمێننەوە. تاوەکو دڵۆپێک خوێن لە لەشماندا بێت لێرە دەبین. ناتوانین ئەم ئازارە ئێدی بچێشین. ٢٣ ساڵە سەردانی زیندان دەکەن و لەو ماوەیەدا بەتەنها زوڵمم بینیوە. ئەگەر کەسوکارەکانمان دەرمان ناکەن، پێویستە ئازادی بکەن بۆ ئەوەی ئێمە دەرمانی بکەین. پێویستە ئێدی زیندانیان لە زینداندا گیانیان لەدەست نەدەن."
ف.ق