ئیشکگری دادپەروەری وان: پێویستە بە زوترین کات زیندانیان ئازاد بکرێن
ئیشکگری دادپەروەری وان لە رۆژی ١٠١میندا بەردەوامە و داواکرا کە زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراون، بە زوترین کات ئازاد بکرێن.
ئیشکگری دادپەروەری وان لە رۆژی ١٠١میندا بەردەوامە و داواکرا کە زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراون، بە زوترین کات ئازاد بکرێن.
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراون، ١٠١ رۆژە لە باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی وان بەردەوامە. ئەمڕۆ زەینەب ئابی هاوسەری ئەبەدین ئابی کە ٢٦ ساڵە لە زیندانی قەیسەریدایە و نورجان بۆر خۆشکی فوئاد بۆر کە ٢٨ ساڵە لە زیندانی کارابوکدایە، چالاکیان بەڕێوەبرد. بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی ئارتەمێتانی وان سەردانی چالاکوانانیان کرد.
تاهیر شەن هاوسەرۆکی هەدەپەی ئارتەمێتان، لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە لەم وڵاتە یاسا نەماوە و وتی، " ئێمە پشتگیری لە چالاکوانانی دادپەروەری دەکەین. ئێمە هەموو کاتێک لەگەڵ خانەوادەکان دەبین. ئەمڕۆ لەم وڵاتە بە هەزاران کەس بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن. بەداخەوە یاسا نەماوە. ئێمە لێرەوە بانگەوازی لە بەرپرسان دەکەین، پێویستە زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، ئازاد بکرێن. ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین و گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار دەکەین. پێویستە سی پی تی و یەکێتی ئەوروپا لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بێنە دەنگ و بلێن 'ئێدی بەسە'. پێویستە پارێزەر و خانەوادەی ئۆجالان بتوانن سەردانی بکەن. وەک گەلی کورد ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین."
ف.ق