ئیشکگری دادپەروەری ئامەد ٤٧ رۆژە بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کە خانەوادەی زیندانیان بۆ زیندانیە نەخۆشەکان و ئەو زیندانیانەی کە ئازادکردنیان ڕاگیراوە لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد دەستیانپێکردووە، ٤٧ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەکان داوای پشتگیری و هەستیاری دەکەن.

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کە خانەوادەی زیندانیان بۆ زیندانیە نەخۆشەکان و ئەو زیندانیانەی کە ئازادکردنیان ڕاگیراوە لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد دەستیانپێکردووە، ٤٧ رۆژە بەردەوامە. لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر رێکخراو، دەزگا مەدەنیەکان و پارتە سیاسیەکان سەردانی خانەوادەکانیان کردووە. لە سەردانەکاندا بانگەوازی بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری کرا. ئەمڕۆش خانەوادەی زیندانیان سەردانی ئیشکگری دادپەروەریان کرد.

خانەوادەکان باسی ئامانجی ئیشکگریان کرد و داوای پشتگیری و هەستیاریان لە ڕای گشی کرد.

ف.ق