ئۆزاراس: ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەشێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن!

سەرۆکی لقی وانی سەندیکای پاڕێزەران سینان ئۆزاراس ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە چەقەکەی کەوتبووە شاری ئامەد، دەربڕی و رایگەیاند: "ئەو ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن".

کاردانەوەکان بەرامبەر دەستگیرکردن و گرتنی رۆژنامەوانان، پاڕێزەران و هونەرمەندان و سیاسەتمەداران بەردەوامە. سەرۆکی لقی وانی سەندیکای پاڕێزەران سینان ئۆزاراس دوای ئۆپراسیۆنەکە چووەتە ئامەد و لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان دەکات.

ئۆزاراس بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، لێپرسینەوە لە رۆژنامەوانان، پارێزەران و سیاسەتمەداران بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دراون و ئەوەی خستەڕوو کە بەر لە هەڵبژاردن دەیانەوێت دۆخێکی نائارام لەئارادا بێت. ئۆزاراس ئەوەشی خستەڕوو کە لێپرسینەوە لە پارێزەران بە گوێرە رێسا و بنەماکان نییە و بە شێوەیەکی نایاسایی بەرێووەدەچێت و بەم جۆرە دوا: "دەیانەوێت دەستوەردان لە هەڵبژاردندا بکەن. ئەمە نایاساییە، هەڵەیە. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە یاسا بە سیاسی نەکەن و بە یاسای بە سیاسی کراو دەستوەردان لە دیموکراسیدا نەکەن. پێویستە هەموو هەڤاڵانمان ئازاد بکرێن".  

' ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە سیاسیە'

ئۆزاراس ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوانەی لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیرکاون رۆژنامەوان، پارێزەر و سیاسەتمەدارن و وتی، "خۆی لە خۆیدا جێگەیان دیارە. گرتن و راگرتن بە پێی رێکارە، دەستبەسەری و دانان لە ژێر چاودێری بەپێی رێکارە، بەڵام کاتێک مرۆڤ لەم دۆسیەیە دەڕوانێت، دۆخێک کە پێویستی بە دەستگیرکردن هەبێت نابینێت".

ئۆزاراس ئاماژەی بەوەکرد، کە بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکە، ئامانجی خۆی تێپەڕاندووە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە پاڕێزەران بیشارنەوە، بڕیاری سنووردارکردن نایاساییە. ئێمە وەک سەندیکا، چاودێری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەین. لەگەڵ هەموو هەڤاڵانمان دەبینە پاڵپشت، ئامانجی هەڵبژاردنەکە سیاسیە، بەتایبەتی کە لە سەروبەندی هەڵبژاردندا ئەنجام دراوە".

هـ . ب