یەژا ستار چالاکیی نیشانشکێنی ئەنجامدا

گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک چالاکیی نیشانشکێنیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزا درا.

چالاکیی نیشانشکێنی گەریلا

ڕاگەیاندنی ناوەندی زانیاری و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل؛

ڕۆژی ١٤ی ئادار، کاتژمێر ١٤:٢٥ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکیی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانمان یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٣ی ئاداردا پێگە سەربازییەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە نێوان ١٠-١٦ی ئاداردا، ناوچەی دەرگەل، سەری مەتینا، بێشیلی و شێلازە لە هەرێمی مەتینا ٨ جار، هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهار لە دەڤەری ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ١٠ جار بوردومان کراوە، ناوچەی ئاڤا لۆلان، کۆلیت، شاخی شەهید شەریف. دەڤەری خاکورک ١٣ جار، شاخی زەنگل، خێرێ، دەشتی کافیە، دەرگا ورچ، سێدار لە هەرێمی گارێ ٦ جار، ناوچەی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە دەڤەری زاپ جارێک؛ بە گشتی ٣٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

ڕۆژانی١٠ و ١١ی ئادار، هەرێمەکانی کۆلیت و دۆڵی لۆلان لە دەڤەری خاکورک لەلایەن هەلیکۆپتەری شەڕەوە بۆردومان کران.