یەژا ستار: داهاتوویەکی ئازاد بە خاوەندارێتیکردن لە پەکەکە و ڕێبەرایەتی بەدی دێت

فەرماندەیی ناوەندیی یەژاستار ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و وتی: "داهاتوویەکی ئازاد بە خاوەندارێتیکردن لە پەکەکە و ڕێبەرایەتی بەدی دێت و بە گەشکردنی تێکۆشانی ڕێکخراوەیی دەبێت."

فەرماندەیی ناوەندیی یەژاستار لە راگەیەنراوێکدا ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

ئێمە لە جۆش و خڕۆشی یادی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمانداین. لەم ٤٣ ساڵەدا باجی گەورە دراوە، دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتووە. پێش هەموو شتێک ڕێبەرتی کە ئەندازیاری ئەم بەرخۆدان و سەرکەوتنەیە، جەژنی ڕزگاری لە هەموو شەهیدە قارەمانەکان و نیشتمانپەروەرەکانیان و هەڤاڵە خۆڕاگرەکانمان پیرۆز دەکەین. لە حەق لە ئۆردۆوە لە جومالی لە چۆروم و لە عەزیزی عەزاز تا بۆتانەکانی ڕەققە و لە چەرکەز هێلین تا گوڵناز ئەگە و لە ئەلەفتەریای یۆنانیەوە تا ئەندریا و ئوتاکانی ئەڵمانیا و بۆ باگەر نوژین بۆ لێگەڕێن چیا لە ئەرجەنتینەوە و لە هەموو جیهانەوە چوونەتە ناو پەکەکە و لە دەوری رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بوون بە بازنەیەک. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەم هەموو شەهیدەی شۆڕش دەکەینەوە. بە تێکۆشانی هەڤاڵ سارا کە سروشتی خۆڕاگری حزبەکەی ئێمەیان کردە کەسایەتی و بەرگرییەکی گەورەی کرد، ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە لە ڕیزی ژنانی ئازاددا لە کەسایەتی هەڤاڵ چاورێ، ئادیفە، دیانا، ساریا، ئامارا، رۆناهی، روکەن، ئاریانا باران، نوژیان ئامەد، هیلان گۆران، نودا ساسون و شیلان گۆیی، لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان دەبین.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨دا، پەکەکە بۆ راستی گەلی کورد کە نکۆڵی لیدەرا، بە تێزی "کوردستان داگیرکراوە" دەستی بە تێکۆشان کرد. هەر لە سەرەتاوە بۆتە بزووتنەوەی فیداکاری و ماوەی ٤٣ ساڵە حزبەکەمان بە تێکۆشانی ئازادی بووە بە دینامیکی سەرەکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەشەسەندنی دیالێکتیک لە ناو پەکەکەدا زۆر بە توندی کار بووە. لە دژی بیری دواکەوتوویی و تاریک خەباتی کردووە و ئەم بیروبۆچوونە دواکەوتوانەی لە کوردستان وەدەرناوە و ڕێگای بۆ بیری ئازادی کردووەتەوە. لە گەلێک کە دەیانگوت مردووە، پەکەکە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کردووە کە پێشەنگی دەکات. پارادایمی ژیانی ئازادانەی پەکەکە بووەتە هیوای ڕزگاری بۆ گەلانی چەوساوە و ژنان و جیهان.

ژنان ئەمڕۆ لە دژی هەژموونی داگیرکەری کوردستان پێشەنگایەتی دەکەن. پەکەکە ژنان و ژیانی ئازادی کۆکردۆتەوە و ژنانی کورد بوونی خۆیان لە پەکەکەدا دۆزیوەتەوە و بە ئیرادەی سەربەخۆی خۆیان خۆیان کردووە بە سوپا و پێشەنگایەتی هەموو ژنانی جیهان دەکەن. هەموو ئەو ژنانەی دەچنە ڕیزی پەکەکە، بەشداری بیرۆکەی ئازادی دەکەن. لەم بارەیەوە پەکەکە حزبی هەبوونه. پەکەکە مسۆگەری ئەو شتەیە کە ژنان دەتوانن لە داهاتوویەکی ئازاددا بژین.

پەکەکە وەک ئاوێک گەیشتووەتە دارێک کە بەرەو وشکبوونەتەوە دەڕوات

پەکەکە بووەتە هوشیاری مرۆڤایەتی کە هەزاران ساڵە بێهۆشکراوە. مرۆڤایەتی لەگەڵ پەکەکە فێربووە کە دەتوانێت لە زنجیرەکان خۆی ڕزگار بکات. پەکەکە سەرهەڵدانی ژنان و کۆمەڵگا و مرۆڤایەتییە کە لاوازکرابوون. پەکەکە ڕاپەڕینی ئەو کەسانەیە کە هەوڵی سەرکوتکردنیان دەدرا. پەکەکە وەک ئاوێک گەیشتووەتە دارێک کە بەرەو وشکبوونەتەوە دەڕوات، پەکەکە دژی ئەوانەی دەڵێن: "کوردستانێکی خەیاڵی لێرە شاراوەیە"، وەڵامدانەوەی گەلی کوردە، کە بە دڕاندنی کفن زیندوو دەکرێنەوە. پەکەکە زیندووکردنەوەی مێژوویی ئاگری، دێرسیم، لیجە، هێنێ، کۆچگری، مەهاباد، قامشلۆئە. پەکەکە پارتی ئازادی ژنانی کوردە کە لە کەنداڤ تاوەکو زەریفە و یادێ گوڵنازی ئاگری تاوەکو لەیلا قاسم سەریان دانەنەواندووە.

لە ناو پەکەکەدا ڕاستی مرۆڤێکی ئازاد دروست بووە. ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی نیو سەدەیە دژی کۆیلایەتی بووە هێمای مرۆڤێکی ئازاد، بە بەرخۆدانی ٢٢ ساڵەی ئیمراڵی، مرۆڤی ئازاد زیاتر بەرجەستە بوو. لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵی ٤٣هەمدا پەکەکە لە زەندۆرا و مام ڕەشۆ و ئاریس فارس و گردی سوور بە راستیی مرۆڤایەتی ئازاد بەرخۆدانی کرد. پەکەکە بە ڕاستی مرۆڤێکی ئازاد لە بۆتان، هێزە داگیرکەرەکانی تورکی لە چیاکانی کاتۆ تێکشکاند، گورزی لە هێزەکانی تورکدا لە سەرحەد، لە ڕۆژاڤا و شەنگال خۆسەری دامەزراند. ئەوەی لە وەرخەلێ و تابوری عەرەب وای کرد کە سوپای تورکی داگیرکەر کە شەڕی دڕندەیی دەکات شکست بهێنێت ئەو مرۆڤە ئازادە راستەقینەیە بوو کە لەنێو پەکەکەدا بەرجەستە بووە.

ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆمبیان لەژێر داگیرکەری جێگیر کرد

دەوڵەتە داگیرکەرەکان خۆیان وەک هێزی خودایی لەسەر کۆمەڵگا سەپاندووە و هەوڵیان داوە کۆمەڵگا ناچار بکەن باوەڕ بە حەقیقەتی ساختە بکەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە نیشانی جیهانیان دا کە چەند ئەو یاریانە لاوازن لەو بەرخۆدانەدا کە ماوەی ٥٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەڕێوەی دەبەن، دەمامکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان داکەند و ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان حاشلرا کرد.  نیشانداوە لە کەسایەتیی دەوڵەتی تورکدا دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەرچەندە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی شەڕی دەروونی تایبەتەوە زاڵ بن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بۆمبیان لەژێر داگیرکەری جێگیر کرد. ڕووخانی داگیرکاری لە کوردستان کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێکرد بە بەرخۆدانی ئیمرالی گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و بە شەڕی شۆڕشگێری گەل کە لەسەر هێڵی ژنانی ئازاد دامەزراوە سەردەکەوێت.

ژنان لەسەر هێڵی ژنانی ئازادی پەکەکە دەتوانن لە کۆمەڵکوژی رزگاریان ببێت

دەزانرێت کە لە شەڕی داگیرکاریدا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بارەگای زلهێزەکانە. ئەم دۆخە بەو مانایە دێت کە هەموو ڕۆژێک خەڵکی تورکیا هەژار دەبن. پێویستە خەڵکی تورکیا قبوڵی نەکەن کە نانی سەر سفرەکانیان بدزرێت و ئازادیان لێ بدزرێت. بۆ نەهێشتنی ئەو سیستەمە فاشیستەی کە هەموو ڕۆژێک دەیانچەوسێننەوە دەبێت بە ڕێکخستن تێبکۆشن. ژەهراویکردنی دەوڵەتی تورک کە ئیمپریالیزم لەسەر پێی دەهێڵێتەوە، کۆمەڵگەی ڕێکخراوەییە. ژنان لەسەر هێڵی ژنانی ئازادی پەکەکە بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە، دەتوانن لە کۆمەڵکوژییەکان ڕزگار بکرێن. دەبێت ئەوە ببینرێت کە پەکەکە تاکە ڕێگای ڕزگارییە بۆ ژنان و خەڵکی ناوچەکە و خەڵکی جیهان. نابێت هیچ کەسێک تەحەمولی ئەوە نەدات هێزی داهێنەرانەی پەکەکەی ڕێبەر ئاپۆ زیندانی بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە هەموو دەرفەتەکانیانەوە پێشەنگی ڕێگای ئازادی دەکەن، بەڵام ئەوەی ئازادی بەدەست دەهێنێت هەڵوێستی سەرفرازی ڕێکخراوەیی گەلەکەمانە. دواڕۆژی ئازاد بە خاوەنداریی پەکەکە و ڕێبەرایەتی و پێشکەوتنی خەباتی ڕێکخراوەیی بە پێشەنگایەتیی ئەوان دەبێت.

پەکەکە لە حەقیەکان تاوەکو تێکۆشەرانی زیندانی ئامەد، لە گەلی نیشتمانپەروەرمان کە لە ڕاپەڕینەکانی گەلدا شەهید بوون تا دەیان هەزار شەهیدمان کە لە چیاوە هەتا دەشتەکان لە هەر پارچەیەکی کوردستان شەهید بوون، پەکەکە دیاری ڕێبەر ئاپۆیە بۆ ئێمەی ژنان. ئەو دیارییەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە بە دەستمان گەیشتووە، وەک چاوەکانمان دەپارێزین و گرنگی پێ دەدەین و گەشەی پێدەدەین. پەکەکە هێزی ئەکین و زارین و ئاڤزەم و نوژیندا و ئەیلەم و سەما و نالین و دیدار و کۆچبەر و تارا و بەرچەم و شیلان گۆییە کە لە چوار پارچەی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد شەڕیان کرد و شەهید بوون، پەکەکە پارتی هەزاران شەهیدی ئازادیە. کاری سەرەکیمان وەک یەژاستار پاراستنی پەکەکە و دەستکەوتەکانیەتی. بۆ ئەو مەبەستەش بە دروشمی بەرخۆدانی وەرخەلێ جارێکی تر دەڵێین: "هەتا ئێسکەکانمان بتوێتەوە شەڕ دەکەین" و بە دڵنیاییەوە تێکۆشانمان بە سەرفرازی دەگاتە ئامانج."

ف.ق