"یەژا ستار توانایی و هێزی بەرخودانی خۆی سەلماند"

ژیندار چایان یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار ڕایگەیاند، لەم پڕۆسەی بەرخۆدانەدا سەلماندیان، کە چەند و تا چ رادەیەک لەسەر لە تەکنیک و تەکنەلۆژیای دوژمن شارەزا بوون و لەسەر تەکنیکی خۆشیان چەند لێھاتوو بوون.

ژیندار چایان یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە، باسی لە تێکۆشانی ژنان و بەتایبەتی گەریلاکانی یەژاستار کرد.

لە سەرەتادا ژیندار چایان ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی شۆڕش و گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شۆڕشگێڕە تێکۆشەرەکان پیرۆز کرد.

فەرماندە ژیندار چایان دوای ئەوەی بە بەرفراوانی باسی لە هەلومەرجی دامەزراندنی پەکەکەی کرد، باسی لە کاریگەریی پەکەکە لەسەر تێکۆشانی ژنان و گەلان کرد و وتی: "پەکەکە زۆر شتی بۆ ژنان و گەلان بەدەستهێناوە. پەکەکە خۆی لەسەر پێوەرە   سۆسیالیستییەکان رێکخست. پەکەکە خۆی لەسەر ئاستی بنیاتنانی کەسایەتی و ژیانی نوێ ڕێکخست. ژنان ئازادتر بوون، ئەو ژنانەی کە لەلایەن سیستمەوە لە سروشتی خۆیان دوورخرابوونەوە، زۆر زیاتر لەگەڵ سرووشت و جەوهەری خۆیاندا بوونەوە بە یەک. بناغەی ئازادی بۆ گەلان و ژنان ئافراند. ئەوە گەورەترین دەستکەوتە، چونکە دروستکردنی بناغەی بنیاتنانە.

ژنان لە شۆڕشەکانی پێشوودا هەبوون، بەڵام لەبەر ئەوەی پەکەکە گرنگیی بە کێشەی ژنان دەدا، گرنگیی بە کێشەی کەسایەتی دەدا، راستەوخۆ گرنگیی بە پرسی ئازادی دەدا، بۆیە زیاتر سەرنجی ژنانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. لە ناو پەکەکەدا ژنان سیستمێکی خۆبەڕێوەبەریی خۆبەرێکخستنکردنیان هەیە. هاوکات لەگەڵ ئاستی ئازادیی ژنان لەناو پەکەکەدا، ژنۆلۆژیش هەیە. زانستی ژنان، کە لەلایەن  پەکەکەوە ئافرێنرا، گرنگی بە ژنان دەدات. بۆیە هەم لە کوردستان و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان دەستە دەستە بەشداری لە رێکخستنەکانی پەکەکەدا دەکەن".

فەرماندە ژیندار چایان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پێشەنگایەتیی گەریلاکانی یەژاستار لە شەڕی دژ بە داگیرکەریدا کرد و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢١دا چەند گۆڕانکارییەکی تاکتیکی ڕوویاندا. بە تایبەتی بە بەرخۆدانی سیانێ لە گارە، هەم لە رووی رۆحی و ورە و تاکتیک و هەم لە رووی رێبازەکانی دژ بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای دوژمن، ئێمە لە زۆر بابەتدا ئەزمومان بە دەستهێنا. ٤ ڕۆژ لە سییان، ١٠ ڕۆژ لە مام ڕەشۆ، ٤٠ ڕۆژ لە زەندورا، ٧٠ ڕۆژ لە شاخە سوور و ٢ مانگ لە وەرخەل بەرەنگاری کرا. بەرخودانی ٢٤ کاتژمێری بوو، کە لە تونێلەکاندا ئەنجامدرا. لەو ناوچانەدا بەرخودانی هەڤاڵانی ژنیش هەبوو.

هەڤاڵانی ژن لە ئاڤاشین زۆر چالاکانە بەشداریی بەرخۆدانیان کرد. ئێمە وەک هێزەکانی یەژاستار نیشانمان دا و سەلماندمان، کە هەم لە تاکتیک و هەم لە تەکنیکدا چەندە قوڵ بووینەتەوە و لێهاتوویمان بەدەستهێناوە. پڕۆسەیەکی وەها بوو، کە سەلماندمان چەند لەسەر تەکنیکی دوژمن شارەزا بووین و چەند زاڵ بووین بەسەر تەکنیکەکەیاندا. ئەوەش پەیوەندیی بە ئەزموونەکان و پێشکەوتنەکانی ژنانەوە هەیە، کە لە بەرخۆدانی خەبات و تێکۆشانی ٤٠ ساڵەدا بەدەستیانهێناوە. ئیرادە و ورە و ڕۆحێکی بەرگری و بەرخودان هەیە. ئەم ڕۆحە لە بێریتان و زیلانەوە دەستیپێکرد و بە دەلال و عەزیمە درێژەى پێدرا.

لەم کاتەدا بەتایبەتی لەناوچەی ئاڤاشین لە کەسایەتیی چاڤڕێ دا ئەوە بەرجەستە بوویەوە. چاڤڕێ بەشداریی لە بەرخۆدانی وەرخەل دا کرد. هەڤاڵێکی خەڵکی گەڤەر بوو. لەگەڵ هەڤاڵ جومالی مۆری خۆیان لە بەرخۆدانێکی بەهێز دا. لە مام رەشۆ ساریا، لە شاخە سۆر زنارین چالاکانە بەشدارییان لە شەڕی تونێلەکاندا کرد. لە بەرخۆدانی گۆڕەپانی زاگرۆسدا هەڤاڵ ئادیفە هەڤاڵێکی وەها بوو، کە لە ماوەی ٨ مانگی ئۆپراسیۆن دا بە ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستا. دەیان هەڤاڵی ژن مۆری خۆیان لە پڕۆسەی ئەم بەرخۆدانە دا. ئەمە دەرەئەنجامی ئەزموونێکە، بەڵام  دەرئەنجامێکی ڕۆحی و بە ئیرادەیە لەگەڵ پرۆسەکە و قۆناغەکەدا.

ساڵی ٢٠٢١ ڕۆحی بەرخۆدانی ناو پەکەکە گەیشتە بەرزترین ئاست. پێشتر هێڵێکی فیدایی هەبوو، بەڵام ئەم پرۆسە و قۆناغە لە بەرخۆدانی تونێلەکاندا ئەو هێڵە فیدایەی تێپەڕاند. هەڤاڵانمان لە بەرخودانی وەرخەل پەیامیان نارد و وتیان، 'تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەرهەڵستی و بەرەنگاری دەکەین'. بەڵام وتیشیان: "تاوەکو ئێسکەکانیان دەتوێتەوە بەرخودان دەکەن'.".

لە کۆتایی قسەکانیدا فەرماندە ژیندار چایان وتی: "ساڵی ٤٤ دەبێتە ساڵێک، کە بەرخۆدان و چالاکی بگاتە بەرزترین ئاست. ئێمە ئامادەین بە ڕۆحی ئاپۆیی ئەوە ئەنجام بدەین. لە ساڵی ٤٣هەمیندا ئەزموونی زۆر چڕوپڕ و گەورەمان لە دژی تەکنیکی دوژمن بەدەستهێنا. دەبێت گەلیش لەسەر بنەمای بەهێزکردنی بەرخۆدانی گەریلا هەمیشە لەسەرپێ و لە ڕاپەڕیندا بێت. هەروەها دەبێت  بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بەهێزتر بکەن".

ژ.ت