فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار بە بۆنەی ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنەری هەموو بەهاکانی بەرخۆدان و پێشکەوتنە شۆڕشگێڕەکانە لە کوردستان. ئێمە دەچینە ٢٥هەمین ساڵی تاریکی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەرەکەمان. ئێمه تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و گەلی کورد، لە دژی راستیی پیلانگێڕییەکە، کە بە 'ڕۆژی ڕەش' پێناسەی دەکەن و لە بەرامبەر هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیی پیلانگێڕ، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر، کە لە هەموو ئاستێکدا ئاشکرا بوون، تێکۆشانێکی نەبڕاوە و بێ هاوتا بەڕێوەدەبەن..
وەک هێزەکانی یەژا ستار لە باکوری کوردستانەوە تاوەکو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شەڕێکی بێ هاوتاداین و شاهیدی کردەوەکانی دژ بە مرۆڤایەتین، ڕاستی پیلانگێڕیی نەوتەوە دەوڵەتەکان و هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتە پاکتاوکارییەکان دەبینین. هەر چۆن ڕێبەرەکەمان بە تێکۆشانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لە ئەشکەنجەخانەی ئیمراڵیدا هێزە پیلانگێڕەکانی تێکشکاند، ئەمڕۆش هێزەکانی گەریلامان، کە لە فەرماندەی فیدایمان زیلانەوە خۆیان بە 'بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆ' پێناسە دەکەن، جارێکیتر لە چیاکانی کوردستان پلانەکانی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی دژ بە گەلەکەمانیان پووچ کردەوە. بێگومان پێش هەموو شتێک لە چیاکانماندا، بەرخۆدانێکی شکۆدار و بۆ هەبوون لە هەموو شوێنێکی کوردستان بەردەوامە، ئەوەش پشتبەستووە بە ناوەندی ئیمراڵییەوە. بەرخۆدانی فیدایی بە پێشەنگایەتی ژنان پشتبەستووە بە هەڵوێست و بەرخودانی ئازادیخوازانەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان".
لە راگەیەندراوەکەی یەژا ستاردا هاتووە:
"هێزەکانی مۆدێرنیتە، کە بە پیلانگێڕی، بە سیاسەتی گۆشەگیری و دابڕاندن بەربەستیان لەبەردەم ژیان و شۆڕشی ئازادیدا داناوە، کە ڕێبەرەکەمان دەیەوێت لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی بدات، ئەمڕۆ تووشی قەیرانێکی جدیی کۆمەڵایەتی بووە. بەسیاسەتی بمرە – بکوژە، سیاسەتی فاشیستی، زایەندپەرەستی و دەسەڵاتپەرەستی، سیاسەتەکانی پەیوەندیدا بە مرۆڤەکانەوە لەگەڵ مرۆڤ، سروشت، کۆمەڵگادا سەروبن دەکات، مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی بە تەواوەتی بەرەو داڕزاندنی گەورە بردووە. هەر خۆی قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی دەوڵەتی تورک کە تا ئێستاش پەیوەندیی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە هەیە، یەکێکە لە نموونە بەرجەستەکانی ئەم داڕزاندنە. دەوڵەت نەتەوەی تورک، کە ڕێبەر ئاپۆی لە بەردەکانی ئیمراڵی دا کۆت و زنجیر کردووە دەیەوێت سیاسەتە کۆمەڵگەپارێزەکان و ئازادیپارێزەکانی تێکبدات، ئەمڕۆ لە ژێر هەرەس و داروپەردوی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیی بوومەلەرزەکەی بازارجخ دا لە لێواری داڕمان و ڕوخاندایە. بۆیە دەوڵەتی فاشیستی تورک، کە لە ژێر سیاسەتی فەرمی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیدا ماوەتەوە، ئەمڕۆ لە هەموو شتێک زیاتر، لەبەر داخوازی سیستەمی ئازادی ژن، دیموکراسی و ئیکۆلۆژیی ڕێبەرەکەمان ئازار دەچێژێت. سیاسەتێک، کە ئەمڕۆ وەرگەڕاوە بۆ قەیرانەکان، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەموو ڕۆژێک مردن دەسەپێنن و ئەو ئازارانە، کە گەلەکەمان بە هۆی ئەم سیاسەتانەوە دەێکێشن جارێکی تر ئەوە دەردەخات، کە جگە لە پارادایمی کۆمەڵگەپارێزریی رێبەرەکەمان هیچ ڕێگەیەکی تۆ بۆ ڕزگاری نییە.
بە دڵنیاییەوە لە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەدا تێکۆشان بە چڕی و دژواری بەڕێوەدەچێت
لە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەدا و لەو پرۆسەیەدا، کە بە شێوەیەکی سەرەکی حکومەتی فاشیستی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان کەوتوونەتە نێو لەناوچوون و داڕوخانێکی گەورە، ئاشکرایە تێکۆشان بە چڕی و سەختی بەردەوام دەبێت. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە هێزە پیلانگێڕەکان تا ئێستا وازیان لەئامانجی پاکتاوکردن و سڕینەوەی گەلی کورد و ژنانی کورد نەهێناوە. بۆ ئەنجامدانی ئەوەش هەموو جۆرە کردەوەیەکی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. پێش هەموو شتێک ژنان و گەریلاکانی کوردستانمان ڕوخساری دڕندانەی ئەو پیلانگێڕییە خیانەتکارانەیان بینیوە، کە بەسەرماندا دەسەپێنرێت. لە سایەی بەرخۆدانی ڕێبەرەکەمان دا، ئیتر هێزە پیلانگێڕەکان ناتوانن ڕوخسارە گرژە قێزەونەکەیان بشارنەوە. هەموو شتێک بەرامبەر بە ژنان و گەریلا و گەلی کوردستان بە ڕەوا دەزانن و ناچارن ئەوەش بە شێوەیەکی ڕوون و کۆنکرێت پیشان بدەن. بە تایبەتی لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ەوە ئەو شێوازانەی شەڕی دژ بە مرۆڤایەتی، کە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهاتوون، لە ئەنجامی سیاسەتی پیلانگێڕییە بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوە ئەوەش لە دژی ڕاپەڕینەکانی ژنان لە هەموو شوێنیکی وڵاتەکەماندا بەکار دەهێنن بووە و دواینیشیان ئەوە بوو، کە گەلەکەمان لە نێو داروپەردوی بومەلەرزەکەدا بە تەنها بەجێهێڵدران، بۆیە هێشتا هێزە پیلانگێڕەکان لە کاردان.
هێزە شارستانییەکان دەیانویست ڕێبەرەکەمان لە زیندانێکی دوورگەیەکدا زیندانی بکەن، لە تێکۆشان دایببڕن و لە ڕووی جەستەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە تەنها و بێ پشتیوانی بکەن. ڕێبەرایەتی دەیوت: 'پرۆسەی دانانی من لە زیندانی تاکە کەسیی ئیمرالی سەلماندی، کە بەرامبەر داڕوخانی ئاسایی مێژوودا، چارەسەرییەکی هەم فەلسەفی و هەم پراتیکی زانستی، نەک تەنها بۆ من و گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، رێگایەک بدۆزرێتەوە'. بەم شێوەیە ئەشکەنجەی ئیمراڵیشی کرد بە قوتابخانەیەکی فەلسەفی. ڕێبەرەکەمان بەمشێوەیە رێگری لە پیلانگێڕییەکە و نەیهێشت بە ئامانجەکانی خۆی بگات، پرۆسەی دروستکردنی هێلی سێهەمی ئایدیۆلۆژی لە ئیمراڵی ئافراند، تەنیا هێشتنەوە لە لایەک، ماوەی ٢٤ ساڵە بووە بە ناوەندێک بۆ هەموو هێزە دیموکراسیخواز و ئازادیخوازەکانی جیهان و جێگەی خۆی لە دڵی ملیۆنان کەسدا کردووەتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بووە هیوای گەلان
ڕێبەر ئاپۆ بە هێزی تێکۆشانی سیاسی، سەربازی و ئایدیۆلۆژیی لە کوردستاندا نەک تەنیا بۆ کوردان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە ژێر ستەمی مۆدێڕنیتەدان، بووە هیوایەک بۆ ئازادیی ژنان و گەلان. ماوەی دوو سەد ساڵە هێزەکانی مۆدێرنیتە بە دەستێوەردانی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، رێگرییان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە کردووە و دەیانەوێت سیستەمی خۆیان دروست بکەن و بەو هۆیەشەوە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییان بەرپا کرد. ڕێبەرەکەمان لەبەر ئەوەی گەورەترین هێزی ئازادیخواز و ڕێکخستنکراو بوو، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەرامبەر سیستەمی سەرمایەداریدا وەستایەوە، خیائینانە هێرشیان کردە سەری و ئەمڕۆ لە گۆشەگیرییەکی تەواو و رەهادا ڕایانگرتووە. بۆیە پیلانگێڕیی پیسی ١٥ی شوبات لە کەسایەتی ڕێبەرەکەماندا لە دژی راستیی ئەو ژنان، کە تێکۆشانی ئازاد بەڕێوەدەبەن، لە دژی بەهاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام درا. ڕێبەرمان لە ئیمراڵی خۆی باسی ئەوەیکردووە و وتی: 'ئێمە ڕزگاریخوازی ڕاستەقینەین. چونکە دەیانزانی ئێمە نابێتە ئامرازێک لە دەستی شارستانیەتی ڕۆژئاوادا، لەناوبردنیان بەسەر مندا سەپاند'. لە زۆرێک لە شیکاریەکانیدا ڕووی ڕاستەقینەی ئەکتۆرەکانی پیلانگێڕیەکەی ئاشکرا کردووە.
بۆیە بە ناوی گەریلاکانی یەژا ستار، کە شمشێری ئازادیی ژنان و گەلەکەمانن، بە دڵسۆزی بۆ شەهیدانمان، کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' تاریکبوونی پیلانگێڕییەکەیان بە جەستەی خۆیان ڕووناک کردەوە، بە دڵسۆزی بۆ یادی هەموو هاوڕێیانی شەهیدمان، ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە هەتا تۆڵە لە هێز پیلانگێڕەکان نەکەینەوە بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین. لەو چوارچێوەیەدا، دەبێت لە ١٥ی شوباتدا ئێمە لە بەرامبەر ڕێبەرەکەمان و شەهیدەکانمان دا خۆ ڕەخنەکردنێکی گەورە لە خۆمان بکەین و ئێمە گەریلایەتیی سەرکەوتوانە بە بەهێزی پێبکهێنین. ئێمە دەزانین، کە ڕزگاریی مرۆڤایەتی بە ئازادیی ڕێبەرەکەمان بەدی دێت، بۆیە بە تێکۆشانێکی بەهێزتر بناغە و زەمینەکانی پیلانگێڕییەکە ناهێڵین. ئێمە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، کە گەورەترین پیلانگێڕیی مێژووە، شەرمەزار دەکەین".
ژ.ت