یەژاستار: بە تەئکیدی تۆڵە دەکەینەوە

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار لەبارەی شەهادەتی ژنە گەریلاکان لە ئامەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە تەئکیدی تۆڵە لە دوژمن دەکەینەوە و چەکی شەهیدانی خۆمان لەسەر زەوی ناهێڵینەوە."

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار لەبارەی شەهادەتی ژنە گەریلاکان لە ئامەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لەنێوان ٢٧ – ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک لە گردی گۆرسێی هەرێمی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هاوڕێکانمان بەرفین، رۆناهی و ئاڤەنت لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ نووژین ئامەد لەدژی داگیرکەران شەڕێکی سەختیان کرد. داگیرکەران کە نەیانتوانی لەبەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هاوڕێکانمان بوەستنەوە، دوای ئەوەی خۆیان کشاندەوە، بە چڕی ناوچەکەیان بۆردومان کرد. لەگەڵ هێرشی داگیرکەران، لە کەسایەتی هاوڕێکانمان لە هەرێمی ئامەد بەرخۆدانێکی بێوێنەی ژنانی ئازاد روویاندا."

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و خانەوادەیت شکۆداری هاوڕێکانمان دەکەین. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە دڵسۆزی لەگەڵ شەهیدان تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت."

لەمس ەردەمەدا کە جوانی و جەوهەری ژن دەکەنە مادەیەک و لەناو سینورەکانی کۆنەپەرستیدا دەیانهێڵنەوە، ئێمە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەیەنوە کە ناسنامەی ئازادیان بە بەرخۆدان خوڵقاند، بە تێکۆشانی قاڕەمانێتی ئەخلاقی ئازادیان دەستنیشان کرد. لە کەسایەتی هەڤالانمان نووژین، بەرفین، رۆناهی و ئاڤەنتدا کە قارەمانی راستەقینەی جوانی و رۆناکی ژنن، بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. بەپێی بەرپرسیاری خۆیان لە بەرانبەر رێبەرتی، شەهیدان لەسەر بناغەی دیالەکتیکی شەهیدان لەناو پەکەکەدا، ئەرکی ئێمەکە کە لەگەڵ شەهیدان یەکبگرین، بە داواکاری بۆ ئازادی، ئارمانجی شەهیدان پێک بێنین، سەربکەوێنین و ئەمەش بۆ هەنگاوی شۆڕشگێری پراکتیکی بگۆڕین. ئەمە بە تەنها نزیکایەتیەکی مەعنەوی نییە. بە وزەی تورەیی بەرانبەر دوژمن و دلسۆزی لەگەڵ هاوڕێکانماندا، مەعنەوەیەت بە واتای هەوڵدان بۆ خوڵقاندنی ئازاد و بە واتە دێت. تایبەتمەندی بناغەیی لەنێو پارتەکەمان کە سەرکەوتن و بەهای هەمیشەیی دروست دەکات، دیالەکتیکی شەهیدان و رێبازی نرخاندنی شەهیدانە. لەناو پارتەکەماندا کە پارتی شەهیدانە، یەکێک زیاد دەبێت، دەبیتە هەزاران و دواتر دەبێتە سەدان هەزار کەس.

تورەیی ئێمە بۆ تێکۆشان زیاتر دەبێت

بە ناوی فەرماندە و شەڕڤانانی یەژاستار لەبەرانبەر هەر شەهیدێکی ژن تورەیی ئێمە بۆ تێکۆشان زیاتر دەبێت، ناسنامەی ئێمەی ژنی خەباتکار و شکۆیمان بەهێزتر دەبێت و وڵاممان بۆ ئەو پرسیارانەی کە دەڵێت، 'پێویستە چۆن بژین' و 'چۆن سەربکەوین' ئاشکرا دەبن. بە ژەزاران شەهیدی قاڕەمانمان رێکخستنی خۆپاراستنی ئێمەی ژن و سوپای ژنان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات و قۆڵتر دەکاتەوە. شەهادەتەکانی ئەم دواییە لە ٢٩ی نیساندا لە ئامەد، بازنەیەکی زۆر واتادارە لە کەلتوری تێکۆشانی ئێمەدا.

نووژین ئامەد فەرماندی ژنی شەڕی گەلی شۆرشگێری هەموو کاتێک تێکۆشانی لە شوێنە زەحمەتەکاندا هەڵبژارد. هاوڕێ نووژین کە ئیرادەی شۆرشگێری خۆی، هێرسی خۆی لەدژی دوژمن زۆر بەهێز کردبوو، بە کارەکتەری چالاکگەری خۆی، لەنێو سوپای یەژاستاری ئێمەدا زوو بەرەو پێشەوە چوو. لە ئامەد تاوەکو بۆتان، لە بۆتان تاوەکو شەنگال، لە شەنگال تاوەکو جیلۆ، لە جیلۆ تاوەکو ئامەدی پایتەختی وڵاتمان، هیچ نەوەستا. لە هەرکەوێ شەڕ و زەحمەتی نەبواتە هەڤاڵ نووژین لەوێ بوو. کە شەڕی دەکرد ئازاد دەبوو، کە ئازاد دەبوو جوان دەبوو، کە جوان دەبوو، خۆشەویست دەبوو. هاوڕێمان نووژین بە بوێری، قاڕەمانێتی و ژیربوونی جەوهەری ژنی بۆتانی هەموو کاتێک پاراست و بە شێوەیەکی جوان نوێنەرایەتی کرد. لەبەرئەوەش ئەرکی فەرماندەیی هەرێمەکەی زوو خستە سەرشانی. هاوڕێ نووژین کە دوایین جار فەرماندەی یەژاستار لە هەرێمی ئامەد بوو، تا دوایین ساتی ژیانی بە هەڵوێستی دڵسۆزی خۆی بە ژیانی ئازاد و رێبەرتی ، ئاوێتە بوو. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە لەگەڵ هاوڕێ نووژین شەهید بوو، بوونە نوێنەری واتادار و قۆڵی هاوڕێیەتی  ژن.

هاوڕێمان بەرفین لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرێکەوت و لە ئامەد تێکۆشانی کرد، لەدژی سیاسەتی دوژمن بۆ پارچەکردنی گەل و خاکەکەمان وڵامێکی زۆر بە واتای دایەوە. هاوڕێ بەرفین کە خۆشەویستیەکی مێژوویی و خاکەکەی لە دڵیدا جێگەی کردووە، هەموو کاتێک بە عەقڵیەت جوولایەوە. هاوڕێمان رۆناهی وەک ناوەکەی دەوروبەری رۆناکدەکردەوە و لە سەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی دەکرد. لە دژی کۆنەپەرستی، لەدژی دوژمن تێکۆشانی کرد و خۆی لە خاکی ئامەد لە خۆڵەمیشی خۆی سەرلەنوێ دروست کرد. هاوڕێمان ئاڤەنت کە لە زەماوەندی ئازادیدا بە شێوەیەکی فیایی جێی خۆی گرت، بووە نوێنەری ژیانی زیلان. بووە دڵێکی ئازاد و لەسەر تاشە بەردەکان دەفڕی. هیچ کاتێک ئاساییبوونی قبوڵ نەکرد و هەموو کاتێک لە دۆخێکی نائاساییدا ژیا.

بەڵێ ئەمڕۆ سوپای ژنانە کە بە هەزاران ئەندامی هەیە. لە خاکی کوردستان بەرخۆدان و شەڕ دەکەن و بە بریاری ئازادیەوە بەرەو سەرکەوتن بەڕێدەکەون. ژیانی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، بەهاکانی هەرزانی کاپیتالیستیان هیچ کاتێک قبوڵ نەکرد و دەڵێن کە ئەگەر ژیان هەبێت، پێویستە ئازاد بێت، روویان لە باشی و جوانی بێت. ئێمە ئازاری زایەندی و گەلەکەمان، گەلانی ژێردەستە لە دڵی خۆماندا هەست پێدەکەین و بەم شێوەیە تیدەکۆشین.

شەهیدەکانی ئێمەی هەرێمی ئامەد لەدژی پلانی لەناوبردن لەبەرانبەر تەڤگەرەی ئازادیمانو رێبەرتیمان، بە بەرپرسیاریەکی بەرز، بە عەقڵیەتی ژن و خۆشەویستی ژن، وەک لە ژیاندا لە رێپێوانی بەرەو شەهیدبوون بە شکۆوە جیگەی خۆیان گرت. دڵی ئازادی ئەوان لە چیاکان دوژمنیان تێکشکاند.

بە ناوی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار، ئێمە دەلێین کە فەرماندە و شەڕڤانەکانمان هەمووان بۆ دڵسۆزی لەگەڵ شەهیدانمان ئامەد و هەموو شەهیدانمان بەرخۆدان بە سەرکەوتویی دەگەیەننە ئامانج و تەئکید دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە و چەکیان لەسەر زەوی نامێنێتەوە. ئێمە یادی شەهیدەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە."

ف.ق