یەژاستار بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادکردنەوەی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) ریزەچالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

٢٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٢٠ لەدژی سەنگەرەکانی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەردار، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قۆڕس چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەنگەرەکانی دران، ژمارەی سزادراوان و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن ناوچەکەیان بۆردومان کرد و کوژرا و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٢٠ لە هەرێمی ئاڤاشین سیستمی کامێرای مۆبیسی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شەهید کامەران لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە تێکشکێنرا.

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی ئیخانەتی سەر بە بارەگای وەرگەنما، هێزەکانی یەژاستارمان چالاکیان ئەنجامدا. گورزیان لە دوو سەنگەر وەشاند و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکی زرۆ داگیرکەریش بریدنار بوون.

ئەم چالاکیانە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێریدا ئەنجامدراون و گورزی گەورە لە داگیرکەران دراوە، هەروەها بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی نەمیر هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) ئەنجامدراون.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری فراوان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٣٠ گۆڕەپانی سیدای هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گردی سۆری هەرێمی ئاڤاشین سەنگەرەکانی شەڕ بۆردومانکران.

٢٨ی حوزەیران کاتژمێر لەنیوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ گۆڕەپانی قەلای قومری هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق