یەژاستار لە مەتینا لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی یەژاستار ٢٠ی تشرینی یەکەم لە گەلی گردی ئازادی مەتینا لەدژی داگیرکەرانی تورک چالاکی ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: لە چوارچێوەی هەنگاوی لە دژی کوشتنی ژنان کات کاتی پاراستنی کۆمەڵگا و ژنی ئازادی کەژەکەدا رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ لە هەرێمی مەتینا هێزەکانی یەژاستار چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئەو ئامانجانەی دیاریکرابوون پێکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە ڕۆژی پێس ئەو چالاکیە لە کاتژمێر ١١ی شەودا سوی تورکی داگیرکەر بە جەکی قورس بۆردومانی چەند ناوچەیەکی لە هەرێمی زاپ کرد.

لە ڕۆژی ٢٠ی مانگیشدا لە هەرێمی مەتینا و گوندی هرورێ و دۆڵی دەرارێ لەلایەن سەربازگەکانی سەرسنورەوە بە تۆپ و هاوەن بۆردومان کران.

ف.ق