لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"جڤاکی ئێزدیمان بە درێژایی مێژوو بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە ملکەچی ستەم نەبووە، وەک تۆپەڵێک ئاگر دژی داگیرکاری و هەڵوەشاندنەوەی چاندی دێرین وەستاوەتەوە. لە وڵاتی دەروێش و عەدولە بەرخۆدان هەنگاو بە هەنگاو لە ڕۆح و هۆشیاریدا وەک هەستی وڵاتپارێزی دەرکەوت، ئەم جڤاکە ناسنامەکەی پاراست، هەڵوێستەکەی خاوەنی ئیرادەیەکی ئازادە، بەرخۆدان و پاراستنی چاندەکەی بەهێزە، کوشتن و تاڵان و کۆمەڵکوژی نەبوونە بەربەست لەپێش هاواری ئازادی".
سەرەتا وەک تەژەشە، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٧٤ و هەموو شەهیدان دەکەینەوە، شەهیدانمان بوونە بناغەی ژیانی ئازاد و پێناسەی ئازادی، بوونە هۆی ئیرادەی ژنی ئازاد، بوونە ڕووناکی دژی ستەمی پیاوسالاری. ئێمە شوێنکەوتەی ئەو شەهیدانەین دڵ و مێشکیان بە هزری ڕێبەر ئاپۆ پاکژ کردەوە، لەسەر ئەم بناغەیە یادی ژنان و گەنجان و مناڵان و پیر و سەدان هەزار شەهیدی بێتاوانی کۆمەڵکوژی ٧٤ هەمین دەکەینەوە. لەم چوارچێوەیەدا، لە کەسێتی شەهید دەنیز و بێریڤان سەعید و ڕوسیار و بێریڤان ئارین و نوژین و شیلان گۆیی، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. لە کەسێتی شەهید مام زەکی و زەردەشت و سەعید و دژوار و پیر چیکۆیان یادی ئەو هەڤاڵە ژنانە دەکەینەوە دڵی خۆیان بەخشییە ئازادی. دووبارە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی پاش کۆمەڵکوژی دەکەینەوە، ئەوانەی لە هەڵمەتی ڕزگارکردن و تێکۆشانی شەنگالەوە ڕوویانکردە شوێنەکانی تر و شەهیدبوون.
مرۆڤایەتی لەگەڵ سیستەمی پیاوسالاری گەیشتۆتە خاڵێک تێیدا کەسێتییەکی وەک ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە زیندانە. ڕێبەر ئاپۆ لە چارەکە سەدەی بیست و یەکەمدا سەلماندی ژنان دەتوانن بە تێکۆشانی دژوار ژیانێکی شکۆمەندانە بەدی بهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئیرادە و هێزی ژن بە دەستی پیاوسالاری شکێنرا، ویستیان بە شێوازی ئەسیمیلەکردن پەیتا پەیتا وێرانی بکەن، بە سەرکوت و کوشتن، بەڵام سیستەمی پیاوسالاری بە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ نەگەیشتە خەونەکەی، نەیتوانی ئیرادەی ژن بشکێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە ژنانی ئێزیدخان بە هێزی خۆیان یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال "یەژەشە"یان پێکهێنا. کاروانی ئازادیان دەستپێکرد، لەم ٩ ساڵەدا لەسەر هێڵی ١٢ سوارە ڕۆژ دوای ڕۆژ گەشەی کرد.
ئێمە وەک یەژەشە، باوەڕمان بە هزری ڕێبەر ئاپۆیە و دەیپارێزین، ئەو دەستە دەگیرن کە هاوکارمانە بۆ ئازادی و دەستبەرداری نابین. چونکە جڤاکی ئێزدی، بەتایبەت ژنی ئێزدی، بوونەتە ئامانجی دەوڵەت و دەسەڵاتی پیاوسالار. بە هەموو قڕکردنێکی سیاسی و چاندی و جەستەیی تێپەڕیوون، فیداکارانی ڕێبەر ئاپۆ لەپێناوی گەلی ئێزدی، لەپێناو پاراستنی مێژوو و پاشەڕۆژی گەلی ئێزدی قوربانی گەورەیان بەخشی، سەرکەوتن و خاکەکەمانیان ڕادەستمان کرد و ڕۆشتن.
دووبارە وەک یەژەشە، سڵاو دەنێرین بۆ ئەو ژنانەی پشتیوانی ڕیشەکەیان دەکەن و باوەڕیان بە هێز و ئازادی ژنان و جڤاکەکەمانە. هەروەها بە خۆشەویستی و ڕێزی بێ وێنەوە ڕێز دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ، دەڵێین پێشوازی لە ژیانی شکۆدارانە دەکەین لەگەڵ ڕێبەردا. دووبارە، زلهێزانی پارێزەری پیاوسالاری، ڕێگە بە مرۆڤ نادەن ژیانێکی ئازاد و شکۆدارانە بژی. دەوڵەتی تورک ساڵانێکە گۆشەگیرییەکی توندی سەپاندووە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ. ئێمە وەک یەژەشە، بەتوندی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕەتدەکەینەوە، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەڵێین ژن، ژیان، ئازادی.
٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال تێپەڕی، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و یەپەگە و یەپەژە دژی قڕکردن وەستانەوە و بەرخۆدانێکی ئەفسانەییان کرد و بوونە پێشەنگی هەمیشەییمان.
لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بە ناوی داعشەوە هێرشیان کردە سەر خاکی ئێزیدخان لە شەنگال، داعش هێزێکی سەربەخۆ نەبوو، داعش هەر دەوڵەتی تورکە، داعش تاڵیبانە، بەرهەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەسەڵاتی پیاوسالارە. لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، مێژوو خۆی دووبارە کردەوە، کاتێک هێزەکانی داگیرکەر و داعش ڕوویانکردە کۆمەڵکوژی و قڕکردن دژی جڤاکی ئێزدیمان. دیسان ویستیان هاواری ئازادی کپ بکەن، ویستیان ئاڵای بەرخۆدان بشکێنن. ئامانجی داعش تەنها قڕکردنی جەستەیی نەبوو، بەڵکو چاند و ئایین و باوەڕ و شێوازی ژیانی بەکۆمەڵی جڤاکی ئێزدیان کردە ئامانج. پاشەڕۆژی جڤاکی ئێزدیان کوشت، پیرانمان کە بناغەی مێژووی زیندووی ئێمەن، کوژران و خرانە گۆڕی بەکۆمەڵەوە. بەم شێوەیە، ویستیان جڤاکی ئێزدیمان بەبێ ئەزموون و مێژوو بهێڵنەوە. مناڵانی ئێمەیان ڕفاند کە پاشەڕۆژی ئەم جڤاکەن، لەسەر زیهنیەتی ئیسلامی پەروەردەیان کردن، ویستیان ئایین و باوەڕی ئێزدیان لەبیر ببەنەوە، دژی جڤاکەکەی خۆیان ڕێکیان خستن. لەم هێرشەدا ژن و کچانیان وەک دەسکەوتی شەڕ ڕفاند. بە چاندی دەستدرێژی سێکسییەوە هێرشیان کردە سەر بەهاکانی هەزاران ساڵەی ژنان.
ئەوەی داعش کردی ئەسیمیلە و قڕکردنی جەستەیی و چاندی بوو. بەکورتی، سیستەمی سەربڕین و سوتاندن بە زیندوویی و دەستدرێژی و ڕفاندن و فرۆشتنی ژنان، نوێنەرایەتی کۆیلەداری و ژیانی هەرزانە. ژنان و کچانیان خستە ڕەوشێکەوە، چارەسەربوونیان مەحاڵ بوو. ئەوان لە تراژیدیایەکی مەزن دەژین بەهۆی ئەشکەنجە و دەستدرێژی و گۆڕینی ئایین و هێرشی سەر بەهاکانمانەوە. ویستیان لەڕێگەی ژنەوە ڕیشەمان ببڕنەوە. ئەوکاتەی ژنان نەیانویست ملکەچ بن، بەرگریان لە بەهاکانی خۆیان کرد، لە بەرزاییەکانەوە خۆیان فڕێدایە خوار و خۆیان کوشت و تا کۆتایی بەرخۆدانیان کرد. بەدەستی خۆیان کۆتاییان بە ژیانیان هێنا، ئێمە بڕوامان وایە، داعش لەسەر بناغەی دەسەڵاتخواز دامەزرا و بە بەرخۆدان بەزێنرا. گەلی ئێزدیمان ئەم ڕاستییەی بینی، داعش سوپای دەوڵەتانی دەسەڵاتدارە.
دەوڵەتی تورک ڕۆڵی باوکی گێڕا لە دامەزراندنی داعش، هێشتاش لەبەرچاوی جیهان ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت. لە شەڕی دژی داعشدا ڕاستی دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان دەرکەوت. ئامانجی ئێمە وەک یەژەشە، بەرگرییە لە ڕیشەکەمان، بەم فەلسەفەیەوە هاتین، بە بەرخۆدان چووینە مێژووەوە و بە خوێنی خۆمان پاراستمان، بەم هێزەوە بەرگریمان لە شەنگال کرد، کۆمەڵکوژی ٧٤ هەمینمان گۆڕی بۆ بەرخۆدان و ڕێکخستن و ئازادی، لەسایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرانی. دەزانین چەندین سیاسەت و شەڕی تایبەت گەل ناچاردەکەن بۆ جێهێشتنی خاکەکەی و کۆچکردن.
دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و تورکیا و حکومەتی عێراق و بارزانی، پەیماننامەی ٩ تشرینی یەکەمیان واژۆکرد. دەیانەوێت بەم پەیماننامەیە و لەڕێگەی یاساوە ئێزدییەکان قڕبکەن. بەڵام دەبێت بزانن چیتر ئێزدییەکان وەک پێشوو نین. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال (یەژەشە)، خاکەکەمان چۆڵ ناکەین و ڕیشەمان دەپارێزین، بە تێکۆشان و بەرخۆدان، ژیانێکی شکۆدار بونیاد دەنێین. هێزەکانی پاراستن کە پێشەنگایەتی گەلی شەنگال دەکەن، فێری کردین نابێت جڤاکی ئێزدی بێ پاراستن بمێنێتەوە. لەسەر ئەم بناغەیە، لەگەڵ بونیادنانی هێزەکانمان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆمان ڕاگەیاند.
وەک یەژەشە دووپاتی دەکەینەوە، هەرگیز فەرمانی ٧٤ لەیاد ناکەین. بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە. بەم باوەڕەوە، سڵاو لە هەموو ژنان دەکەین کە خۆیان کردە قوربانی لەسەر ڕێگەی ئازادی. پێویستە لە نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیدا، ژنان خەبات بکەن بە درووشمی "لەڕێگەی ڕێکخستن و پاراستنی ژنانەوە تۆڵەی فەرمان دەکەینەوە". پێویستە بگەڕێینەوە بۆ خاکەکەمان و چاند و ئایین و مێژووەکەمان بپارێزین".