یەژەئاستار: فازل بۆتان هیچ کاتێک لەبیر ناکرێت!

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار یادی فەرماندەی فازل بۆتانی کردەوە و وتی، " ئەم زێد و تەڤەگەرەکمان، گەلەکەمان و هاوڕێکانی هیچ کاتێک لەبیر ناکەن و بە هێزی ئەوەوە بەرەو پێشەوە دەڕوون."

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار وتی، " هەڤاڵی هێژامان، فەرماندەی قارەمان فازل بۆتان کە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەو گۆڕەپانەی چارەسەری بۆ دەکرا شەهید بوو، بە بەڵێنی سەرخستنی ئامانجەکەی، بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە."

یەژەئاستار باسی ئەوەی کرد کە ناسنامەی مرۆڤی ئازاد لەسەر هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەنجامی تێکۆشانێکی سەخت و بە بڕیاردا خوڵقێنرا و وتی:

" زۆر هەڤاڵی هێژا کە بە پێویستی ئازادی بەشداریان لەم تێکۆشانەدا کرد، لەگەڵ ئەم ژیانە ئاوێتە بوون و هەنگاو بە هەنگاو بە جەوهەری مێژویی مرۆڤایەتی یەکیان گرت و پێشکەوتن، بوون بە بازنەیەکی لەم پێهاتەیە ئەفسانەییە. هاوڕیمان فازل لە ژیانی شۆڕشگێری ٣٤ ساڵدا بە جەوهەری ئازادی خۆی، بە هەڵوێستی وڵاتپارێزی بۆتان، بە هەڵوێستی بەهیزی بەشداریکردن لە هێڵ و راستی رێبەرتی و پێشەنگی خۆی، لەسەر بناغەی سەرکەوتنێکی زۆر لە تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵگەی کوردستاندا بووە هاوڕێیەکی موڵکی مێکوو و یەکێک لەم هێڵە، هاوڕێکەمان لە ٣٤ ساڵی تێکۆشاندا هەوڵیدا لە رێبەر ئاپۆ تێبگات، بە دڵخوازی و بێدوودلێ بەشداری کرد، لە هیچ فیداکاریەک نەگەڕایەوە و بووە مرۆڤێکی شکۆکاری گەل، رێکخستن، بەکا و هاوڕێکانی  و بە ژیانی واتاداری خۆی بە جۆشێکی گەورەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. لەسەر ئەم بناغەیە بەشداریەکی لە شێوەی عەگید کردە بناغەی خۆی و لە ژیانیدا بە شێوەیەکی راست نوێنەرایەتی پێوانەکانی رێکخستنی کرد و خۆشەویستی گەورەی ریبەر ئاپۆ، لایەنەکانی سەروەری پیاوی خۆی لەناوبرد، لەو پێناوەدا تێکۆشانی کرد و بووە نیشانەی پێوان و رێز لەلای هەڤاڵانی ژن. بەم پێوانانە لە چوار پارچەی کوردستان لە هەموو ئاستێکدا بەشداری لە پراکتیکدا کرد، بە دیسیپلین و ئەرکێکی زۆرەوە فەرماندەیی کرد، هاوڕێکانی، بەهاکانی رێکخستنی گەورەتر کرد، لە گەموو جێگەیەک پێشکەوت و لە ئاستی سەرکەوتندا بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. بە شێوەی بەشداریکردنی خۆی لەنێو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا گەلەکەی و بەهاکانی بەرەو پیشەوە برد و هەنگاوی بەرەو سەرکەوتن ناوە. هەوڵیداوە کە دوژمن تێکبشکێنێت و لە ئاستێکی گرنگدا ئەو ئامانجەی سەرخست. هاوڕێمان فازل لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە زاپ دوژمنی تێکشکاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە ەبرخۆدانی گەورە لە زاپ، لە دەستکەوتەکانی بە بەشداری ئاڤزەم و باگەرەکان کە داستانیان تۆمار کرد، بەشداریەکی بەرچاوی کرد. لەسەر بناغەی هەڵوێستی شکۆداری ژن، گەل و بەهاکان و هەوڵەکانی بۆ تێگەیشتن لە رێبەر ئاپۆ بوو بە فەرماندە، لە ئاستی میلیتانی خۆیدا لە هێڵی رێبەرتیدا پێشەنگایەتی کرد و لەنێو هاوڕێ و گەلەکەیدا نەمر بوو.

مانگی ئازار کە لە راستی رێبەر ئاپۆدا بە بەرزکردنەوەی بەهاکانی کۆمەڵگای پۆلیتیک و ئەخلاقیی خوداوەندی بۆ حسابپرسین لە زوحاکەکان ئاگری تێکۆشانی کاوەی هاوچەرخ مەزلۆم دۆغان، زەکیە، ئالکان، رەخشان دەمیرئەل، سەما یوجە، فیکری بایگەلدی، رۆناهی و بێریڤان تێیدا بەرجەستە بوو و بە شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەمان مەحسوم قورقماز گەیشتە ئاستی قاڕەمانێتی، پایەی شکۆداری زیاتر بەرز و ئاشکرا کرد. ئەو کاتەی هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ فازلمان ئاشکرا کرد، لە هەمان کاتدا واتای هەڤاڵ فازلمان پیشاندا. لە کەسایەتی هەڤاڵ فازلدا، یادی هەموو شەهیدەکانمان بەڕێزەوە دەکەینەوە کە لە مانگی ئازاردا شەهید بوون و بەڵێنی خوڵقاندنی کۆمەڵگەی ئازاد لەسەر بناغەی ناسنامەی پیاوی ئازاد و ژنی ئازاد دەدەین و  شەهیدان پێوانەی دڵسۆزی و بەرپرسیاری ئێمەن. تێگەیشتن لە شەهیدان، گەورەکردنی راستی شەهیدەکانە، تێگەیشتنە لە هێڵی رێبەرتی و جێبەجێکردنی هێڵەکەیە، سەرخستنی هێڵەکەیە. ئەو نرخ و واتایەی کە ئێمە دەدەینە هەڤاڵ فازڵ بەهۆی رێزی بۆ ژنان، رەنجدەران، دڵنزمی و سادەبوونی، بە جێبەجێکردنی هێڵی رێبەر ئاپۆ، لە پراکتیکی خۆماندا لە مسۆگەرکردنی ئازادی گەلان و کۆمەڵگاکەماندا لەسەر بناغەی ئازادی رێبەر ئاپۆ پیشان دەدەین. ئەم زێدە، تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان، هەڤاڵانی هیچ کاتێک لەبیری ناکەن، بەو هێزەی لەو وەریان گرتووە، بەرەو دوارۆژ هەنگاو دەنێن. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی هەڤاڵ فازل دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."

ف.ق