ئۆزتورک: ئێمە بەڕێز ئۆجالانین و ئێمە گۆشەگیر دەکرێین

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە مێرسین لە کاتی سەرداندا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " ئێمە بەڕێز ئۆجالانین و ئێمە گۆشەگیر دەکرێین."

شاندی هەدەپە و دەبەپە لە مێرسین، هاتای و ئەدەنە ژمارەیەک کۆبونەوەی ئەنجامدا. سەردانەکان لە چوارچێوەی 'ئێمە لەدژی فاشیزم خۆمان رێکبخەین' دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، بەشداریان لە شاندەکەدا کرد. گولبەهار شۆگەر و محەمەد ئالیش هاوسەرۆکانی هەدەپەی مێرسین و بەڕێوەبەرانی شارەکە و ناوچەکان لەگەڵ شاندەکە گەڕان.

شاندەکە سەرەتا سەردانی ژمارەیەک خانەوادە کرد و دواتر لە چواریانی یەنیشەهیر لەگەڵ گەل کۆبوە.

سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ناڕەزایی لەبەرانبەر ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پۆلیس لەدژی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا پیشاندا و وتی، " دەسەڵات کەت تەنگەتاو دەبێت، هێرش دەکاتە سەر کورد، دیموکراسی و ژنان. بەڵام دەسەڵات باش دەزانێت، بەم زوڵمە تێکدەشکێت. ژنان پێشەنگی گەنجانن و هەموو کاتێک تێدەکۆشن. کۆمەڵگا و ژنان سەردەکەون."

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆۆکی کەجەدەش باسی چالاکیەکانی مانگرتن لە زیندانەکاندا کرد کە بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.

ئۆزتورک وتی، "ئۆجالان لە تورکیا بووەتە هیوا. پێویستە گەلانی تورکیا ئەمە ببینن. ئەم گۆشەگیریە بە تەنها لەبەرانبەر ئۆجالان نییە بەڵکو لە بەرانبەر هەموو تورکیایە. ویستیان کورد تێکبشکێنن، بەڵام کورد تەواو نابێت. گەلەکەمان لە ٢١ی ئازاردا وڵامێکی بەهێزی دایەوە. بە گۆشەگیری ویستیان بەڕێز ئۆجالان لە بیری گەل بەرنەوە. بەڵام بەڕێز ئۆجالان ئێمەین. گۆشەگیری بەرانبەر ئێمە ئەنجام دەدرێت. پێویستیمان بە ئاشتیەکی شەرەفمەندانە هەیە. موخاتەبی ئێمە بەڕێز ئۆجالانە. ئەگەر لە تورکیا ئاشتیەکی شەرەفمەندانە ئەنجام نەدرێت، ناتوانین باسی ئازادی و ئاشتی بکەین."

ئۆزتورک باسی ئەوەشی کرد کە گەلی کورد و تورک بە تێکۆشان دەتوانن لەم تاریکیە رزگاریان ببێت و وتی، " دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە دەوڵەتیان کۆتایی پێهێناوە. لەناو خۆشیاندا شەڕ دەکەن."

دوای کۆبونەوەکە، چاوپێکەوتنەکان بەردەوامە.

ف.ق