"زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراو هەیە کە تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال"

هادی عامری رایگەیاند، زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراو هەیە کە تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال و بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد ئەو هەنگاوە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات نییە.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک بەنیازە هێرش بکاتە سەر شەنگال و زانیاری هەواڵگری لەسەر هێرشەکە هەیە.

عامری ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال لە بەرژەوەندی ئەنقەرە و بەغدادا نییە و کاریگەری خراپ لەسەر پەیوەندیەکانی هەردوولا دادەنێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت، ئەوان چاوەڕێیان دەکرد دەوڵەتی تورک لە هەموو سنورەکانی عێراق بچێتە دەرەوە، نەک زیاتر داگیرکەری ئەنجام بدات.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، داوای لە حکومەتی عێراق کرد، ڕێوشوێن بگرێتە بەر و وتی، "سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەتوانن خاکی عێراق بپارێزن.

ف.ق