زانیاری لەبارەی ناسنامەی ٣ شەهیدەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆر، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری سلێمانی شەهید بوون، ئاشکرا کرا.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆر، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری سلێمانی شەهید بوون، ئاشکرا کرا.
دوانیوەڕۆی دوێنێ، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا. لەو هێرشەدا ٣ ئەندامی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان شەهید بوون. ناسنامەی ئەندامانی دژە تیرۆر ئاشکرا کرا.
لە دوای ئەو هێرشە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، "لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردووە، کە بە چاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام دراوە"، جاختیشیکردەوە، "بە بێ سزا تێناپەڕێت، تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بە هەدەر بڕوات".
ناسنامەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا شەھیدبوون بەم شێوەیەیە:
هیوا قادر حیسن، خەڵکی شاری کەرکوک
ئیڤان عەدنان حسێن، خەڵکی شاری کەرکوک.
ڕابەر ئەنوەر محەمەد، خەڵکی قەزای ماوەت لە شارباژێڕ
ژ.ن