ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو بڵاوکرایەوە
ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو، خولی سێیەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بڵاوکرایەوە.
ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو، خولی سێیەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارەیەدا تیشک خراوەتە سەر "كاولكارییەكانی دەوڵەت – نەتەوە و سیستەمی مودێڕنیتهی كاپیتالیستی لە کوردستان و ناوچەکە، کە نرخ و بەها کولتووریە هەزاران ساڵەی گەلانی کردوەتە ئامانج و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ قڕکردن و پاکتاوکاری گەلان".
هەروەها هەڵوێستە لەسەر ڕەهەندەكانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کراوە، کە "كەشێكی لەباری بۆ ژنان هێنایە كایەوە، کە ئەو سنوور و بەربەستانەی رژێم بۆیانی دانابوو، تێیانپەڕاند و ژنان، کە پێشەنگی گۆڕەپانەکانی ژیانن، جارێكی دیکە جەسارەتیان بەكۆمەڵگە بەخشیەوە".
لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کراوە و ئەو شۆڕشە، وەک "شۆڕشێك لەبەرامبەر ئەو سیستەمەی كە دوژمنی سوێندخواردووی ژنانە" پێناسە کراوە و تێیدا جەخت لەوەشکراوە، "ئەم دوژمنایەتیەی رژێمی داگیركەری ئێران لەبەرامبەر بە ژنان، گەورەترین دوژمنایەتی قووڵی رژێمە لەبەرامبەر بەژیان".
ئاڵتەرناتیو ژمارەی بیست و یەكەمی خۆی پێشكەش بە "رۆحی پاک و بێگەردی هەڤاڵانی شەهیدی فەرماندە رێناس رۆژ و رێزان جاوید" کردووە.
دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤاری نوێ ئاڵتەرناتیو کلیک لێرە بکەن.
ژ.ن