ژمارەی ٢٢ی گۆڤاری ئاڵترناتیو بڵاو کرایەوە

ژمارەی ٢٢ی گۆڤاری ئاڵترناتیوی خولی سێیەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەم ژمارەی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو تایبەت كراوە بە ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ئەو هەوراز و نەشێویانەی لەماوەی یەك ساڵەدا بڕیوویەتی و ئەو نرخ و بەهایانەی لەماوەی ئەو یەك ساڵە لەتێكۆشانی شۆڕشگێڕی و لەگۆڕەپانەكانی خەبات لەبەرامبەر رژێمی فاشیست و داگیركەری ئێران ئافراندوویانە.

هاوکات لەم ژمارەی گۆڤارەکەدا بەچڕی تیشك خراوەتە سەر هەلومەرجە تایبەتەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و سەرهەڵدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'.

هەروەها لەسەر رەهەندەكانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'یش راوەستە کراوە، بە تایبەت شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەكوو بزووتنەوەیەکی كۆمەڵایەتی چۆن توانی لەماوەی ئەو یەك ساڵەدا ببێتە هەوێنی شۆڕش و بزووتنەوەكانی تری كۆمەڵایەتی و ژنان و بزووتنەوە ئیكۆلۆژیستی و گەنجا و شارستانی مۆدیرنیتەی دیموكراتیك وەكو تاكە بژاردە بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیك بێنێتە كایەوە.

لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا رۆڵ و پێگەی ژنانی پێشەنگ و كاریگەریان لەسەر بڵاوبوونەوە لەنێو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەتی دایكان و ژنان و نزیكەی پەنجاە ساڵە لەو گۆڕەپانە بێ پسانەوە و بێ وچان خەباتی رێكخستنی تایبەتیان لەئەستۆدا بووە.

ئاڵتەرناتیو ژمارەی ٢٢ی خۆی پێشكەش بە "رۆحی پاک و بێگەردی هەڤاڵی شەهید شیلان و شەهیدانی رێگای شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کردووە.

دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤاری نوێ ئاڵتەرناتیو کلیک لێرە بکەن.