ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی لە بسملی ئامەد بەرزبووەوە
لە گوندی شیدادای ناوچەی بسملی ئامەد، ناکۆکی لەسەر زەوی و زار گۆڕدرا بۆ کۆمەڵکوژی و لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە گوندی شیدادای ناوچەی بسملی ئامەد، ناکۆکی لەسەر زەوی و زار گۆڕدرا بۆ کۆمەڵکوژی و لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە گوندی شیدادای، لە نێوان بنەماڵەکانی ئالیاماچ و تاشدا لەسەر زەویەکی ٢٠٠ دۆنمی شەڕ روویدا.
شەڕەکە گۆڕدرا بۆ کۆمەڵکوژی و بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان لانیکەم ٩ کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوای شەڕەکە ئاگر لە کێڵگەی گەنجم بەردرا و بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە رووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنتڕؤلکردنی ئاگرەکە دەدرێت.
هـ. ب