بەهار کاراکاش ئولوگ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئامەد لەسەر لیستی هەدەپە، بەتۆمەتی ئەندامێتی لەرێکخراوێکی نایاسایی دادگایی کرا و لە ١١ هەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد دادگایی کرا و ئولوگ لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڤیدیۆ (SEGBIS) لە زیندانی ژنانی ئیزمیرەوە بەشداری دانیشتنەکەی کرد و یوسف چاکاس لە دانیشتنەکەی دادگادا ئامادەبوو.
داواکاری گشتی دۆسیەی خۆی لە بارەی ئەو بەرپرسەی هەدەپەوە پێشکەشی دادگا کرد و ڕایگەیاند کە ٢٢ چالاکی و خۆپیشاندانی ئولوگ بەشداری تیادا کردووە پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی نایسایی بووە و لەسەر بانگهێشتی بڵاوکراوەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوەکەوە بەشداری کردووە.
داواکاری گشتی چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئولوگ، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا و چەند ڕێکخراوێکی دیکەی ژنانە.
بەهار کاراکاش ڕایگەیاند، ئەو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئامەد بووە، ڕەتیکردەوە ئەنجامی هەندیک ریکخراوی دیکە بوو بێت.
یوسف چاکاس پارێزەری ئەو بەرپرسەی هەدەپە ڕایگەیاند: هەموو ئەو چالاکی و خۆپیشاندانانەی کە بریکارەکەی پێ تۆمەتبار دەکرێت، کەوتونەتە سەر کاری حزبی سیاسی و داوای کرد کە موەکیلەکەی ئازاد بکرێت.
دادگا بەتۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخراوی نایاسایی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بڕیاریشیدا بێبەش بکرێت لە دەسەڵاتەکان و پێداویستیەکانی شارەوانی و لە ئەنجامدا دادگا جیبەجێکردنی سزاکەی ڕاگرت وبە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادی(بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت).
ف.ق