ژمارەی ئەوانەی لە ئاگرەکەی ئامەد و مێردیندا ژیانیان لەدەستدا گەیشتە ١٣ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردیندا ژیانیان لەدەستدا بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە.

شەوی پێنجشەممە لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین ئاگرکەوتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە.

فازڵ دەمیر خەڵکی گوندی کەلەکی شەمرەخ کە لە نەخۆشانەیەکی ئامەد چارەسەری بۆ دەکرا، درەنگانی شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا. شەوی رابردوو ١٢ کەسی دیکە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لە دەستدابوو بەخاکسپێردرا.

پێشبینی دەکرێت تەرمی دەمیر لە گۆڕستانی گوندی کەلەک بەخاکبسپێردرێت.

هـ . ب