تەرمی ١٢ قوربانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامەد و مێردین بە خاکسپێردرا
١٢ کەس لە لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین ژیانیان لە دەستدا بەخاکسپێردران.
١٢ کەس لە لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین ژیانیان لە دەستدا بەخاکسپێردران.
ئەو کەسانەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین ژیانیان لە دەستدا، بە خاکپسێردران. راگەیەدرا کە لە ناوچەی چنار ٣ و لە شەمرەخ ٩ کەس گیانیان لە دەستداوە.
لە گوندی کەلەک رەزان یەلماز، ئازاد یەڵماز، مەزهەر دەمیر، نوری دەمیر، تالیها دەمیر، حەسەن دەمیر، شێخموس دەمیر، رەسوڵ یەڵماز،سینان دەڤیرەن بە خاکسپێردران، لە گوندی هەلبەرە ئیسلام یەڵدرم و لە گوندی تۆبنیەش عوبەیدوڵا بوغدایجی و عەبدولرەحمان بوغدایجی بەخاکسپێردران.
هـ. ب