گەریلاکان بە حەماسەتێکی زۆرەوە نەورۆزی ٢٠٢٢یان لە ژێر بارینی کلوە بەفرەکاندا لە خواکورک پیرۆزکرد و وتیان: "بە بەرخۆدانی کاوە هاوچەرخەکان ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەڕووخێت".
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە حەماسەتێکی زۆرەوە نەورۆزی ٢٠٢٢یان لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆزکرد.
ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەرۆزی هێزەکانی گەریلا لە خواکورک لە ژێر بارینی کلوە بەفردا بەڕێوەچوو و ئاهەنگەکە بە مەراسیمێکی سەربازی دەستی پێکرد.
دوای وتەکانی دەربارەی مانا و گرنگیی نەورۆز، گەریلاکان لە دەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
گەریلاکان سەرەتا نەورۆزی ٢٠٢٢یان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرد و وتیان: "٥٠هەمین ساڵی نەورۆز دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئاگری نەورۆز، کە کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغانی هەڵیکردووە، هەرگیز ناکوژێتەوە و کۆتایی پێنایەت و لە هەموو نەورۆزێکدا زیاتر کڵپە دەسەنێت. ئەو خەباتە، کە کاوەی ئاسنگەر لە دژی زوحاکی زاڵم و دڵڕەق بەڕێوەی برد ئەمڕۆ لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بەردەوامە".
گەریلاکان داوایان لە گەلی کورد کرد، کە لە دەوری تێکۆشان و بەرخۆدان کۆببنەوە و لەبارەی نەورۆزی ٢٠٢٢ەوە ئەم پەیامەیان هەبوو: "زوحاکی ئەم سەردەمە، ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەیە. بەرخۆدانێک، کە بە پێشەنگایەتیی کاوەی ئاسنگەر بەڕێوەچوو کۆتایی بە زوحاک هێنا، ئەمڕۆش بە بەرخۆدانی کاوە هاوچەرخەکان ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەڕووخێت. ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن بۆ گەلی کورد".
ژ.ت