ڕژێمی ئێران لە نەوسود کۆڵبەرێکی بریندار کرد

لەسەر سنوری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوون.

راگەیەنرا کە هێزەکانی رژێمی ئێران لە هەرێمی نەوسود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەعید ڕەحیمی خەڵکی گوندی جەناوەری مەریوان بە سەختی بریندار بووە.

ڕەحیمی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

لەلایەکی دیمکەوە کاتژمێر ٤:٠٠ – ٥:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی میلەپالنگانی سەر بە جوانڕۆش ئۆتۆمبێڵێکی کۆڵبەران تووشی رووداویکی هاتوچۆ بوو و ٥ کۆڵبەر بریندار بوون. کۆڵبەرەکان خەڵکی گوندی نیمەکارەی ناوچەی میراوای سەر بە سەلاسی باوەجانین.

ف.ق