ڕۆژنامەنووس ئامەد دۆغان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF)ی سەبارەت بە دیدارەکان و بارودۆخی ناوچەکانی بادینان و باشووری کوردستان دایەوە.
دۆغان لەسەر بارودۆخی بادینان و پەیوەندییەکانی دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی دەوڵەتی تورک (میت) و دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی "پاراستن"ی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و چەندین بابەتی تری سەرنجڕاکێشی تاوتوێ کرد.
لەم دواییانە دا دەبینین بەرپرسانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) سەردانی تورکیا دەکەن و دەستبەجێ دوای ئەو دیدارانە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پەکەکە و مەخمور و شەنگال لە باشور و رۆژئاوا ئەنجام دەدرێت ئێستا بارودۆخی هەرێمی بادینان چۆنە؟
لەم دواییەدا بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ ئەردۆغان چاوپێکەوتنی جدییان ئەنجام داوە. ئەگەر سەیری ئامانجەکانی ئەم کۆبوونەوانە بکەین، یەکەم: پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە تەواوی گرێدراوە بە کۆماری تورکیا لە بواری ئابووریدا، لەسەر ئەم بنەمایە بنەماڵەی بارزانی بە سەدان ملیۆن دۆلار نەوت و ملیۆنان دۆلاری موڵکی بارزانی لە دەستی دەوڵەتی تورکدایە. ئەردۆغان ئەو کارتە بە باشی دژی بارزانییەکان بەکاردەهێنێت و دەیەوێت هەموو ڕێککەوتنە نایاساییەکانی بە بارزانی بەڕێوەببات.
دووەم: وابەستەکردنە. ئەگەر لە جێ‌دا بێت لە بواری سیاسی‌دا تەمەنی بارزانی بە تەمەنی حکومەتەکەی ئەردۆغانەوە بەستراوەتەوە. لە باشووری کوردستان ئێستا کاردانەوەی جدی بەرامبەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەیە. تۆڕی بەرهەمهێنان لە باشووری کوردستان گەیشتووەتە لێواری لەناوچوون. کاتێک دێتە سەر بەرهەمی ئەم خەڵک و گەلە هیچ نرخێک بۆ بەرهەمەکەیان دانانێن. لەبەر ئەوە لە هەموو ڕوویەکەوە بە دەرەوە بەستراوەتەوە. گەل خراوەتە ژێر گرانی و قورسییەکی زۆرەوە. لە دژی ئەوەش لە زۆربەی ناوچەکانی باشووردا ناکۆکی و ناڕەزایەتی هەیە. ئیدارەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت گەلی باشور بە پشتیوانی و هاوکاریی دەوڵەتی تورک کۆنترۆڵ بکات. ئێستا ئیدی ئەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامە، کە خەڵک زۆر لە سیاسەتەکانیان بێزار بووە.
ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا سەیری بکەین دەبینین، کە دوژمنایەتیی سەرەکی پارتی بەرامبەر بە گەلی کوردە. بارزانی لەم دیدارانەدا داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ زیاتر چوونە ناو خاکی عێراق قبوڵ کردووە و زەمینە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال خۆش دەکات تاوەکو شەنگال ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە بکرێتەوە. لەم دیدارانەدا بابەتی سەرەکی و بنەڕەتی لە ئێستا بە دواوە لەسەر ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە لە شەڕی چەپەڵی تورکیا بۆ سەر پەکەکە؟
ڕژێمی ئەردۆغان دەیەوێت سوود لەو قەیرانە سیاسییانە وەربگرێت کە لەدوای هەڵبژاردنی عێراقەوە ڕوو دەدات و دەیەوێت بنەمایەکی شەرعی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئامادە بکات. دوای ئەو کۆبونەوانەش بە سەختی شەنگال، مەخمور، شارباژێر، برادۆست و شوێنەکانی تر بۆردومانکران، دوای ئەوانە هەم پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هەم عێراق دەستیان بە جموجوڵ کرد، ئەم ڕێککەوتنانە، کە ئەنجامدراون زیاتر زەقتر و روونتر دەبنەوە. دوای ئەو کۆبونەوانە لە نێوان پەدەکە و سوپای عێراق، یەکەی پاراستنی سنوور پێکهاتوو لە ٣ هەزار کەس دروستکران و ژمارەکەشیان زیاتر دەکەن.
په‌ده‌كه له مه‌تینا و هه‌فتانین هێزێكی سه‌ربازی جێگیر كردووه
له بادینان دۆخی ئێستا چۆنه؟ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر كاریگه‌رییه‌كی چۆن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه داده‌نێت؟
له‌ئێستادا جموجۆڵی په‌ده‌كه له به‌هدینان زیاتر بووه. به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی مه‌تینا و هه‌فتانین له ئاستێكی زۆردا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هێزی سه‌ربازی تایبه‌ت له جموجۆڵدان. ساڵی رابردوو په‌ده‌كه به شێوه‌یه‌كی كرداری له دژی گه‌ریلا كه‌وتبووه شه‌ڕه‌وه و له خه‌لیفان ببوه هۆكاری دوو رووداوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه هاتبوونه ئاراوه. وادیار كه ئه‌مساڵ ده‌ست به هێرش بكات، به‌تایبه‌تی له ٤-٥ مانگی رابردوو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌ده‌كه له زۆر ناوچه بۆسه ده‌نێنه‌وه، له‌دوایین نمونه‌دا له هه‌فتانین به شێوه‌یه‌كی چالاك كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵه‌وه. ئه‌گه‌ر تائێستا هیچ رووداوێك رووینه‌دابێت، ئه‌وه به هۆی دانبه‌خۆداگرتن و هه‌ڵوێستی گه‌ریلاوه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بوایه تائێستا شه‌ڕ روویده‌دا. له‌لای گه‌ریلا دۆخه‌كه روونه، له گۆڕه‌پانه‌كه سوپایه‌كی تورك هه‌یه كه وێڕای هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیاش ئیفلیج و په‌ككه‌وته بووه. ئه‌وه‌ی ماوه گورزی مردن لێی بدرێت. له وه‌ها دۆخێك‌دا گه‌ریلا هه‌وڵه‌كانی په‌ده‌كه وه‌ك هه‌ناسه بهبهرداكردنهوهی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بینێت، تاكۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ناو شه‌ڕ، هێز و هه‌ڵوێستێكی گه‌وره ده‌گرێته‌به‌ر. به‌تایبه‌تی ئێستا دۆخه‌كه له گۆڕه‌پانه‌كه به كورتی و كرمانجی به‌و جۆره مرۆڤ ده‌توانێت باسی بكات. له مانگه‌كانی هاوین ئێمه بینه‌ر و شایه‌تی زۆر شتی نوێ ده‌بین.
پارستن وه‌ك به‌شێك له میت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
یه‌ك له بابه‌ته‌كانی تر جموجۆڵی میته له‌سه‌ر ده‌ستی له په‌ده‌كه له ناوچه‌كه ده‌كرێن. له‌و بواره‌دا زانیاری له‌لای ئێوه هه‌یه، په‌ده‌كه له رێگه‌ی پاراستنه‌وه چۆن گوشار له خه‌ڵك ده‌كات كه بیانكاته سیخوڕ ئێوه بتوانن ئه‌و زانیاریانه‌ی رابگه‌یه‌نن؟
خۆی له خۆیدا ده‌زانرێت كه میت له هه‌رێمه‌كه‌دا له جموجۆڵێكی چۆندایه. له ماوه‌ی رابردوودا هه‌م كار و خه‌با و هه‌م جموجۆڵی میت زیاتر بووه. میت و پاراستن پێكه‌وه له سه‌ر ئاستی عه‌شیره‌ته‌كان درێژه به كاری خۆیان ده‌ده‌ن. میت ده‌یه‌وێت له هه‌رێمه‌كه بۆخۆی تۆڕێكی سیخوڕی دروست بكات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و تۆرشهوه له دژی گه‌ریلا ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت ئه‌نجام بدات. پاراستن لێره وه‌ك به‌شێك له میت كارده‌كات. به گوشار و هه‌ڕه‌شه هه‌ندێك كه‌سیان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سیخوڕی و هاوكاری بكه‌ن، به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌كان راپێچی ناو ئه‌و تۆڕه سیخوڕییه بكه‌ن.
خۆی له خۆیدا ده‌زانرێت كه له ماوه‌ی رابردوودا رێكخستنی میت به هه‌وڵی زۆری په‌ده‌كه‌وه به تایبه‌تی له دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یانه‌وێت ئۆپراسیۆن بكه‌ن، كه‌وتوونه‌ته ناو هه‌وڵ و جموجۆڵه‌وه. خۆی له خۆیدا به هۆی بكرێگرتنی هه‌ندێك سیخوڕ كه بۆ رای گشتیی بڵاوكرایه‌وه، هاوكاری میت-پاراستن چۆن رێكخستن ده‌كات، په‌یوه‌ندی ئه‌و سیخوڕانه له‌گه‌ڵ میت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی چه‌نده پاره دراوه‌ته سیخوڕه‌كان ئاشكرا كرا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر-پاكتاوكه‌ر كرده‌وه‌ی سیخوڕی كه چه‌ندین ساڵه له باكوری كوردستان ده‌یكرد، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له رێگه‌ی په‌ده‌كه و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌وه‌وه گه‌یاندوویه‌تیه ئاستێكی زیاتر. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه زیاتر چالاكیه‌كانی میت له باشوری كوردستان كارده‌كات. لانیكه‌م په‌ده‌كه و هه‌ندێك له رێكراوهكانی وه‌ك لقی میت كارده‌كه‌ن.
كۆنسوڵی هه‌ولێر وه‌ك والی داگیركارییه
ده‌وڵه‌تی تورك باشوری كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی خۆی ده‌بینێت و به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كات، ئایا ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌تی تورك كه له‌سه‌ر باشوری كوردستان و ستراتیژی ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆر شاراوه نییه. ئه‌و په‌یامانه‌ی له نه‌وه‌ده‌كاندا ئاراسته‌ی بارزانیان كردبوو هه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه باشور وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك بمێنێته‌وه، بارزانی به هه‌موو توانای خۆیه‌وه باشوری كوردستان ده‌كاته گۆڕه‌پانێكی به‌و جۆره كه ده‌وڵه‌تی تورك بتوانێت به ئاسانی تێیدا شه‌ڕ بكات. به‌تایبه‌تی كه په‌ده‌كه له ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ له‌گه‌ڵ سوپای توركی داگیركه‌ر دژی گه‌ریلا شه‌ڕی كرد، هێشتا ئه‌وه له بیره‌وه‌ریماندا ماوه. ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر ئه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی تره‌وه پاراست، هاوكارییه‌كانی زیاتر كرد.
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك باشوری كوردستان وه‌ك گۆڕه‌پانێكی داگیركه‌ری ده‌بینێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به بێ ئه‌وه‌ی پشت به هیچ یاسا و راسپارده‌یه‌ك ببه‌ستێت باشور وه‌ك به‌شێكی خۆی به‌كارده‌هێنێت. هه‌ڵوێستی گه‌ل به‌رامبه‌ر به‌وه له به‌رزترین ئاستدایه، له دژی هه‌ڵوێستی گه‌ل په‌ده‌كه گوشارێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر گه‌ل. كاتێك ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له‌به‌ر چاو ده‌گرین، په‌ده‌كه وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر خاكی باشوری كوردستان باڵاده‌سته. په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه بۆ بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، پوچه‌ڵ بكاته‌وه. ئه‌و دۆخه له هه‌مان كاتدا قه‌واره‌ی باشوری كوردستانیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. خۆی له خۆیدا ده‌وڵه‌تی تورك كۆنسوڵهكهی له هه‌ولێر وه‌ك والییهكی داگیركه‌ر به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و فه‌رمانانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌نێردرێن پێكده‌هێنێت و رایانده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانیان.
هێرشه‌كه‌ی ئێران په‌یام بوو بۆ په‌ده‌كه
له‌م دواییه‌دا ئێران به موشه‌كی بالستیك هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر، ئایا هۆكاره‌كه‌ی چییه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت دیداره‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و بۆشایی سیاسییه له هه‌رێمه‌كه؟
وه‌ك ده‌زانرێت ئێران به موشه‌كی بالستیك هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر و باسیان له‌وه‌كرد كه به‌و هێرشه ناوه‌ندێكی ئیسرائیلیان له‌ناو بردووه. ئێستا ده‌توانن بپرسن ئیسرائیل و موساد چ كارێكیان له باشور هه‌یه؟ په‌یوه‌ندی په‌ده‌كه و ئیسرائیل شتێكی نوێ نییه. ساڵانێكی زۆره بارزانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئیسرائیل ئه‌و پێوه‌ندیانه له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئابورییهكانیشهوه به‌ره‌و پێش ببات، به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌ناو عێراق بۆ زانینی ئاستی هێزه‌كان، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر له دژی ئه‌وان جوڵه‌یه‌ك بكرێت، ده‌یكاته ئامانج و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات. به‌تایبه‌تی له ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧دا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی رۆڵی به‌رچاوی گێڕا ئیسرائیل بوو. به‌ر له ریفراندۆم رایانگه‌یاند، كه پشتیوانی لێده‌كه‌ن، به شێوه‌ی شاراوه‌ش په‌ده‌كه‌یان هاندا. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستا بگه‌یه‌ننه ئاستێكی باڵاتر، له هه‌رێمه‌كه زیاتر به‌سه‌ر په‌ده‌كه‌وه میكانیزمی كۆنتڕۆڵ و چاودێری دروست بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش ئێران له‌وه زۆر نیگه‌ران بوو، خۆی له خۆیدا له دوای ریفراندۆمیش گوشاری زۆریان خسته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌ده‌كه. كاتێك كاردانه‌وه‌ی گه‌وره به‌رامبه‌ر به ریفراندۆم هاتنه ئاراوه، ئیسرائیل نكۆڵی له‌و پشتگیرییانه كرد كه لێی كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت هێرشی سه‌ر ئیسرائیل له هه‌ولێر له دژی ئیسرائی وه‌ك په‌یامێكی تووند بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌ده‌كه‌ش ببینێت. هه‌مان كات مرۆڤ ده‌توانێت له‌م دۆخه‌ی دواییدا په‌ده‌كه كه له هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌وتووه‌ته ناو جموجۆڵه‌وه، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ قه‌یرانه‌كانی عێراقیش سه‌ربكه‌وێت و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنێت، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س به ئاسانی پێگه‌ی خۆی بزانێت، ئه‌و چالاكیه‌ی ئه‌نجام دابێت، لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات.
گه‌لی باشور له سیستمی ئێستا توڕه‌یه
له كاتێكدا هێرشی داگیركاری و هه‌روه‌ها قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی به‌هدینان و هه‌روه‌ها باشوری كوردستان چۆنه، رۆژانه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێن؟
خۆی له خۆیدا ئه‌و رووداوه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی گه‌لی باشوری كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. هێڵی په‌ده‌كه له له بری ئه‌وه‌ی له پاڵ په‌كه‌كه‌دا بوه‌ستێت كه ساڵانێكی زۆره له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و شكۆی گه‌لی كورد له تێكۆشاندایه و به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی داوه له‌و پێناوه‌دا، چاره‌نوسی گه‌لیش خراپ ده‌كات. په‌ده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی گه‌ل و توڕه‌یی گه‌ل به‌رامبه‌ر به داگیركاری تورك نه‌بینرێت و ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به ره‌وا نیشان بدات، پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر ده‌كات. داهاتی نه‌وت له بری ئه‌وه‌ی بۆ گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه، به‌سه‌ر بنهمالچهی بارزانی و دهوروبهرییهكانیان دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی به‌ر گه‌لیش ده‌كه‌وێت قه‌یرانی ئابور، گرانبوونی پێداویستییه‌كانی ژیان و هه‌ژارییه. ئێمه ده‌بینن كه له‌به‌ر ئه‌وانه‌ش گه‌ل ناڕازییه و هه‌موو رۆژێك هه‌ڵده‌ستن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. ئێستا لێره‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه زۆر گرنگه. په‌ده‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كێشه‌یه، خۆپیشاندانی له دژی داگیركاری تورك بۆ خۆی وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كارده‌هێنێت، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌یان لێده‌كات و ده‌یانگرێت. نایه‌وێت كه‌س له دژی توركیا و نه له دژی ئه‌وان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. خاكی باشوری كوردستان كه به خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید ئاودراوه، خستوویه‌تیه ژێر پێی داگیركه‌ران، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه په‌ده‌كه چه‌نده له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد راوه‌ستاوه.
له هه‌موو كاتێك زیاتر، پێویستی گه‌لی كورد به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. وه‌ك دوا وته تۆ هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ئێمه به قۆناغێكی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین. هه‌موو جیهان له‌به‌رده‌م عارفه‌ی شه‌ڕێكی مه‌زندایه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. هاوسه‌نگی سه‌ر له‌نوێ سازدهكرێنهوه. له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر كورد یه‌كێتی خۆی ساز بكات، هیچ گومان و دڕدۆنگییه‌كی تێدا نییه كه سه‌ده‌ی به‌رده‌ممان ده‌بێته سه‌ده‌ی كوردان، ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی په‌ده‌كه و هێزه‌كانی تر، له بری ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له تێكۆشانی گه‌ریلا و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ساز نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆڕاگری ده‌كه‌ن پاكتاویان بكات، ئه‌وا هه‌م خۆی له‌ناو ده‌بات و هه‌میش سه‌ده‌ی تر له كیس كورددان ده‌بات. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگترین شت بۆ كوردان یه‌كێتی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ییه. وه‌ستانی په‌كه‌كه له‌پاڵ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا په‌كه‌كه پێویستی به یه‌كێتی هه‌یه نیشان ده‌درێت. هاتنه پاڵ و به‌شداری له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێمه پێویسته دركی پێبكه‌ین، كاری پێویستی بۆ بكه‌ین. ده‌بێت له‌بیر نه‌كرێت ئه‌وانه‌ی خۆڕاگری ده‌كه‌ن به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌ون.
ژ. ت / هـ . ب