ڕۆژنامەنووسانی باشوور کردنە ئامانجی تیمی ڕۆژنامەوانی ژن تی ڤی-یان شەرمەزار کرد

دەیان ڕۆژنامەنوسی باشووری کوردستان کردنە ئامانجى تیمێکی ڕۆژنامەوانی ژن تی ڤی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر-یان شەرمەزار کرد و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری ڕۆژنامەنوسان دەکەین، رێگریی لە دوبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە بکەن.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی تیمی کەناڵی ژن تی ڤی لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-عامودێ بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی کەناڵەکە گیانی لەدەستدا و ژنە پەیامنێرێکیش بریندار بوو.

لەوبارەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی باشووری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویانکردووەتەوە، دەوڵەتی داگیرکار و قڕکەری تورکیا سەرەڕای داگیرکاریی و تاڵانکاریی ژینگەیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕێی چەتەکانیشیەوە ڕەوایەتی داوە بە هێرش و دەستدرێژیی بۆسەر ژنان و خودی خۆیشی بەردەوام هێرش بۆ سەر سازییەکانی ژنان ئەنجام دەدات.

ھەروەھا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە باشووری کوردستان، بە توندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەین کە ژنان و رۆژنامەنوسانی ژن دەکاتە ئامانج، هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگەیاندنی ئازادیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسی ژنها و ژن تیڤی دووپات دەکەینەوە، سەری ڕێز لە بەرامبەر شەهیدان دادەنوێنین".

دەقی ڕاگەیەنراوەکەى رۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان:

دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بێ گوێدانە هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ ئەو دەوڵەتە داگیرکارە ژنان، منداڵ، ڕۆژنامەنوسان و بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بۆ لەناوبردن و تەسفییەکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ژنان توانیان چەتەکانی داعش تێکبشکێنن کە مەترسییەکی گەورە بوو لەسەر جیهان و تا ئێستاش ئەو مەترسییانە بەردەوامن.

لە ئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکار و قڕکەری تورکیا سەرەڕای داگیرکاریی و تاڵانکاریی ژینگەیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕێی چەتەکانیشیەوە ڕەوایەتی داوە بە هێرش و دەستدرێژیی بۆسەر ژنان و خودی خۆیشی بەردەوام هێرش بۆ سەر سازییەکانی ژنان ئەنجام دەدات.

هەرچەندە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هێڵی سورە و ڕێگە پێنەدراوە بەڵام بێدەنگی وڵاتانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جیهان وای کردووە کە دەوڵەتێکی وەک تورکیا بێ گوێدانە هیچ بەهاو ئەخلاقێکی مرۆڤی ژنان و ڕۆژنامەنووسانی ژن بکاتە ئامانج، بە دیاریکراویی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم هێرشانەی چڕ کردۆتەوە بە ئامانجی تێکشکاندی ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ژنان.

لە کاتێکدا گەلی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان بڕیاری بەردەوامی تێکۆشان و تەسلیم نەبونیان داوە، بۆیە ئەرکە لەسەر تەواوی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد و دەستەو ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی ژنان و تاک بە تاکی ژنان لە ئاست ئەم تاوانانەی دەوڵەتی قڕکەری تورک بێدەنگ نەبن و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی و ئینسانی هەڵوێستی جدی وەربگرن چونکە دواجار مەترسییەکان بۆ سەر هەموو کوردانە نەک شارێکی و بەشێکی.

بۆیە ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە باشووری کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دەکەین کە ژنان و رۆژنامەنوسانی ژن دەکاتە ئامانج، هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگەیاندنی ئازادیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسی ژنها و ژن تیڤی دووپات دەکەینەوە سەری ڕێز لە بەرامبەر شەهیدان دادەنوێنین، داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری ڕۆژنامەنووسان لە ناوخۆ و دەرەوە دەکەین کە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو تاوانە نا مرۆڤانە و رێگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکارە.

لە کۆتایشدا دەڵێین بەهیچ داگیرکارێک ڕێگای ڕاستی و حەقیقەت تاریک ناکرێک و دەنگی ئازادی و ڕۆژنامەنوسانی ئازادیش کپ ناکرێت.

ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە باشوری کوردستان:

هێمن حەسەن- ڕۆژنامەنووس

باران گەرمیانی- ڕۆژنامەنووس

بێخاڵ قادر – ڕۆژنامەنووس

شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس

ئاراس ئیبراهیم_ڕۆژنامەنووس

توانا مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

هێرۆ بەهادین_ ڕۆژنامەنووس

عەلی ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

شاهۆ عەبدوڵا_ ڕۆژنامەنووس

هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

تەوار عادل – ڕۆژنامەنووس

ئەڤین نەسرین- ڕۆژنامەنووس

سۆزیار عەلی – ڕۆژنامەنووس

شنیار بایز – ڕۆژنامەنووس

شیرین ساڵح – ڕۆژنامەنووس

هێلێن ڕەشید – ڕۆژنامەنووس

سروە نێرگز – ڕۆژنامەنووس

ڕۆزا ڕزگار – ڕۆژنامەنووس

نەرمین ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

بێریڤان شاهۆ – ڕۆژنامەنووس

ناسیار مستەفا – ڕۆژنامەنووس

میهران ڕەمەزان – ڕۆژنامەنووس

ئاكام جەزا – ڕۆژنامەنووس

بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس

ئەركان محەمەد- ڕۆژنامەنووس

ڕۆمان ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

سیهام ڕۆژ – ڕۆژنامەنووس

سلێمان ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

عەبدولڕەحمان حسێن_ ڕۆژنامەنووس

ڕێبین هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

خالید خەلیل_ ڕۆژنامەنووس

دەنیز جان- ڕۆژنامەنووس

هاوژین شوانە_ ڕۆژنامەنووس

بینایی عومەر_ ڕۆژنامەنووس

کەسەر بوڵدان_ ڕۆژنامەنووس

سنور ڕەحمان_ ڕۆژنامەنووس

دەریا محمەمەد_ ڕۆژنامەنووس

میران سابر_ ڕۆژنامەنووس

ژینا ئیسماعیل_ ڕۆژنامەنووس

ئاڤێستا لاولاو_ ڕۆژنامەنووس

سەرحەد ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

سەمیرە سەعید_ ڕۆژنامەنووس

هێڤی سەلاح_ ڕۆژنامەنووس

بینایی عیزەدین_ ڕۆژنامەنووس

شیار شەمسدەین_ ڕۆژنامەنووس

بەهرە عومەر_ ڕۆژنامەنووس

هەوار محمد_ ڕۆژنامەنووس

بەرهەم هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

شاتو ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

محمد بابانی_ ڕۆژنامەنووس

سیروان هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

زانا مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

سەلمان عوسمان_ ڕۆژنامەنووس

بەرهەم لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

ڕێبین ئەبوبەکر_ ڕۆژنامەنووس

شادیار شۆڕش_ ڕۆژنامەنووس

شەیدا حەسەن_ ڕۆژنامەنووس

نێچیر لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

کاروان مەحمود_ ڕۆژنامەنووس

ئاڤان نادر_ ڕۆژنامەنووس

کارزان محمەد_ ڕۆژنامەنووس

بەڵێن لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

میران عەبدوڵا_ ڕۆژنامەنووس

هێرش سیروان_ ڕۆژنامەنووس

لاوی هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

محمد عەزیز_ ڕۆژنامەنووس

سەروەر قەرەداغی_ ڕۆژنامەنووس

کەلسوم حسێن_ ڕۆژنامەنووس

هێمن مامەند_ ڕۆژنامەنووس

گوڵی محمەد_ ڕۆژنامەنووس

ڕۆژان ئەبوبەکر_ ڕۆژنامەنووس

ئاریان مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

ئومێد ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

ژ.ن