ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک بە تۆمەتی بەکارهێنانی فەیسبووک سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
دادگای دهۆک بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سزای زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بارۆشکی دا سەپاند.
دادگای دهۆک بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سزای زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئومێد بارۆشکی دا سەپاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لە ئەنجامی دادگاییکردنی بە هۆی دۆسیەیەکەوە لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە ٦ مانگ سزای زیندان مەحکووم کرا.
هۆکاری ئەم سزایە بڵاو کردنەوەی بابەتێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە داوای ئازادکردنی قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکەی بادینان کردووە، بەسەریدا سەپێندراوە.
کۆمیتەی دادگا ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی ئەوەی 'تۆڕی کۆمەڵاتی بۆ خراپەکاری بەکار هێناوە' تاوانبار کردووە.
جێی ئاماژەیە ئومێد بەرۆشکی پێشتریش لەبەر تۆمەتی جیاواز دەستگیر کراوە.