ڕۆژنامەوان موراد میرزا لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
خەباتکاری چرا ئێف ئێم، موراد میرزا کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، لە چلەمین ڕۆژی شەهیدبوونی لەلایەن بنەماڵەوە و هاوڕێکانییەوە بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
خەباتکاری چرا ئێف ئێم، موراد میرزا کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، لە چلەمین ڕۆژی شەهیدبوونی لەلایەن بنەماڵەوە و هاوڕێکانییەوە بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
بەبۆنەی چلەی شەهیدبوونی ئەندامی چرا ئێف ئێم، موراد میرزا، لەبەردەم ماڵەکەی لە شەنگال خێمەی سەرەخۆشی دانرا. پاش قبووڵکردنی سەرەخۆشی، خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی شەنگال چوونە سەر گۆڕی موراد میرزا و گوڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.
لە یادەکەدا، ئەندامی ڕاگەیاندنی ئازادی ژنانی شەنگال، بێریڤان شەنگالی تەواوی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند ئامانج لە شەهیدکردنی موراد ئەوە بوو ڕاستی جڤاک ئاشکرا نەکرێت و کاری ڕاگەیاندن لە شەنگال لاواز بکرێت، گوتی: "هیچ هێرشێک لاوازمان ناکات. بەداخەوە تا ئێستە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەم هێرشە نیشان نەدراوە. بانگەواز لە تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین دژی هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان بوەستن و مافەکانیان بپارێزن. نەوەک لە شەنگال لە هەموو جێیەک ڕۆژنامەوانان ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، ئەمەش دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە".
ڕۆژنامەوان مەروان مالۆ ڕایگەیاند بەپێی دەستوور نابێت عێراق ڕێگە بەم هێرشانە بدات لەسەر خاکەکەی، گوتی: "ئەمە بۆ عێراق مەترسیدارە، لەم ساڵانەی دوایی گەیشتۆتە ئاستێک، بووەتە یەک لە وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ کاری ڕۆژنامەوانی".
مەروان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ئاشکراکردنی فەرمانی سەر ئێزدییەکان، گوتی: "بۆ ئاشکرانەکردنی ڕاستی دوژمن، ئەم هێرشانە دەکەنە سەرمان. بەڵام بە شەهیدکردنی ئەندامێکمان، ناتوانن دەنگی ڕاستی ببڕن".
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٨ ی تەمموز ئۆتۆمبیلێکی ڕاگەیاندنی ئازادی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێمی کردە ئامانج، بەهۆیەوە پەیامنێری چرا تیڤی مەدیا حسێن کەمال، پەیامنێری چرا ئێف ئێم موراد موراد میرزا برایم، لەگەڵ خەباتکاری چاپەمەنی ئازادی خەڵەف خدر برینداربوون. موراد میرزا بەهۆی برینەکەیەوە هەمان ڕۆژ برایە نەخۆشخانەی موسڵ، لە درەنگانی شەو ١١ ی تەمموز لە نەخۆشخانە شەهید بوو.