ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد سزای سێ ساڵ زیندای بەسەردا سەپێنرا

ئەمڕۆ دادگای دهۆک سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەددا سەپاند.

ڕۆژنامەوانی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، کە ماوەی ٢٧٩ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕاگیراوە. ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایکردنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد لە دادگای دهۆک بەڕێوەچوو. دادگا بە بڕاندنەوەی سێ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەددا کۆتایی بە دادگایکردنە هێنا.

لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایکردنەکەدا، دادگای دهۆک ڕێگەى نەداوە نوێنەرى یۆنامى بەشدارى دانیشتنەکە بکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگاى دهۆک کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی لەلایەن کەس و کار و پارێزەران و نوێنەرى یۆنامى ئەنجام بدرێت.